سیمینارێك له‌سه‌ر چۆن بزنسێکی تایبەت بە خۆت دابمەزرێنیت ڕێکخرا

  • شوبات 11, 2019
  • 259 Views
سیمینارێك له‌سه‌ر چۆن بزنسێکی تایبەت بە خۆت دابمەزرێنیت ڕێکخرا

بە ئامادەبوونى ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران، سیمیناری (چۆن بزنسێکی تایبەت بە خۆت دابمەزرێنیت) لە لایەن پشتیوان جەلال خوێندکارى قۆناغی چوارەمی بەشی تەکنیکی ژمێریاری و دارایی پێشکەش کرا.

لەو سیمینارەدا تیشک خرایە سەر بزنس و ئەو پاڵنەرانەى کە هۆکارن بۆ ئەنجامدانى بزنسێکى سەرکەتوو.

هەروەها ئاماژە بە چەند هەنگاوێک کرا کە گرنگن بۆ بوونى بزنسێکى تایبەت بە تاك.

لە بەشێکى دیکەیدا پشتیوان جەلال بە خستەنە ڕووى چەندین نمونەى سەرکەوتوو هانى خوێندکارانیدا تاوەکو لە ئێستاوە بیر لە داهێنان و بیرۆکەى نوێی تایبەت بە خۆیان بکەنەوە هەروەها کار بکەن بۆ ئەوەى بتوانن لە داهاتوودا خۆیان خاوەن بزنسی خۆیان بن.

به‌ پرسیارو سه‌رنج و تێبینی ئاماده‌بووان سیمیناره‌كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرا.