هه‌ڵه‌بجه‌: سیمینارێك له‌سه‌ر خۆپاراستن له‌ڕووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو

  • 2019-02-12
  • 504 Views
هه‌ڵه‌بجه‌: سیمینارێك له‌سه‌ر خۆپاراستن له‌ڕووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو

به‌ ئامانجی لەنزیکەوە ئاشنابوون لە چۆنیەتی بەکارهێنانیان و خۆپاراستنی خوێندکاران ،لە ڕوداوەکانی ئاگرکەوتنەوە رۆژى دووشه‌ممه‌ بەرواری (١١/ ٢/ ٢٠١٩) هۆبه‌ى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى كۆليجى ته‌كنيكى زانسته‌ پرِاكتيكيه‌كانى هه‌له‌بجه‌ هه‌ستا به‌سازكردنى سيميناريك بۆ ( نقیب زانیار عمر) ووتە بێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای ھەڵەبجە ، بەمەبەستی پێدانی ڕێنمایی تایبەت بە خويندكاران بۆ چۆنیەتی ئاگرکوژاندنەوە هۆیه‌كانی بەکارھێنانی ئامێری ئاگرکوژاندنەوە بەشێوەی پراکتیکی وە تاقیکردنەوەی ئامێرەکانی ئاگرکوژێنەوە.