سیمینارێك بۆ باڵیۆزی عێراق له‌ ڤاتیكان ڕێكخرا

  • 2019-02-12
  • 527 Views
سیمینارێك بۆ باڵیۆزی عێراق له‌ ڤاتیكان ڕێكخرا

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ١٢-٢-٢٠١٩ له‌ هۆڵی سیمیناری كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیكییه‌كان، به‌ ئاماده‌بوونی پ.ی.د.حه‌كیم عوسمان راگری كۆلێج و یاریده‌ده‌ری راگر و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستایان و خوێندكاران و فه‌رمانبه‌ران، سیمینارێكی‌ تایبه‌ت بۆ شێخ عومه‌ر به‌رزنجی‌، باڵیۆزی عێراق له‌ وڵاتی ڤاتیكان رێكخرا.

سیمیناره‌كه‌ به‌ ناونیشانی(ستراكچه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و چۆنێتی‌ په‌ره‌پێدانی دیبلۆماسی) بوو، كه‌ تیایدا به‌ڕێزیان پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و شێوازی په‌ره‌پێدان به‌ بواری دیبلۆماسی خسته‌ ڕوو.

له‌ كۆتاییشدا به‌شێوه‌ی دیالۆگی كراوه‌ ئاماده‌بووان پرسیاره‌كانی خۆیان ئاڕاسته‌ كرد.