گرنگییه‌كانی‌ سیستمی‌ ژمێریاری‌ یه‌كگرتوو به‌ كۆمپیوته‌ر باس كرا

  • شوبات 19, 2019
  • 250 Views
گرنگییه‌كانی‌ سیستمی‌ ژمێریاری‌ یه‌كگرتوو به‌ كۆمپیوته‌ر باس كرا

پێشنیوه‌ڕۆی‌ ئەمڕۆ سێشەممە، 19/2/2019 له‌ هۆڵی سیمیناری‌ كه‌مپی‌ كۆلێجه‌ ته‌كنیكییه‌كانی‌ زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانی‌ سیمینارێك له‌ ژێری‌ ناونیشانی‌ (سیستمی‌ ژمێریاری‌ یه‌كگرتوو به‌ كۆمپیوته‌ر) بۆ خوێندكارانی‌ قۆناغی‌ سێیه‌می‌ ته‌كنیكی‌ ژمێریاری‌ و دارایی به‌ڕێوه‌چوو.

سیمیناره‌كه‌ له‌ لایه‌ن شوان مسته‌فا عیسا خاوه‌نی‌ كۆمپانیای‌ ئینته‌ر سۆفت پێشكه‌شكرا و تیشك خرایه‌ سه‌ر ئه‌و ڕێگه‌ گرنگانه‌ی‌ كه‌ ده‌توانێت سیستمێكی‌ ژمێریاری‌ سه‌ركه‌وتووی‌ به‌ كۆمپیوته‌ر رێكبخرێت و كار ئاسانی‌ بكات له‌ خێراتر جێبه‌جێكردنی‌ كاره‌ ژمێرییارییه‌كانی‌ دامه‌زراوه‌كان له‌ هه‌ردوو كه‌رتی‌ تایبه‌ت و گشتی‌.

له‌ سیمیناره‌كه‌دا خوێندكاران وێڕای‌ ده‌ربڕینی‌ ده‌ستخۆشیان به‌ پێشكه‌شكردنی‌ ئه‌و سیمیناره‌ گرنگه‌، چه‌ندین پرسیاریشیان ئاراسته‌ی‌ ناوبراو كرد و ئه‌ویش وه‌ڵامی‌ خوێندكارانی‌ دایه‌وه‌، له‌به‌ر گرنگی‌ بابه‌ته‌كه‌ش بڕیاردرا هه‌فته‌ی‌ داهاتووش به‌شێكی‌ تری‌ سیمیناره‌كه‌ به‌رده‌وامی‌ هه‌بێت.