دوو وۆركشۆپی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر “شوێنه‌وارناسی و كه‌له‌پورو كۆمه‌ڵگا” پێشكه‌شكران

  • 2019-02-22
  • 568 Views
دوو وۆركشۆپی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر “شوێنه‌وارناسی و كه‌له‌پورو كۆمه‌ڵگا” پێشكه‌شكران

لە دەستپێکی زنجیرە چالاکیەکانی پڕۆژەی تۆڕی کەلەپووری کلتووری هاوبەش لە نێوان گروپی توێژینەوەی کەلەپووری کلتووری دیجیتاڵی سەر بە سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و دوو زانکۆی بەڕیتانی بە فەندی تۆڕی نەهرەینی زانکۆیUCL  ی بەڕیتانی، دوو وۆرکشۆپی نێوده‌وڵه‌تی له‌ پسپۆڕی (Interdisciplinary) لەلایەن دوو پڕۆفیسۆری بەریتانی کە هاوبەڕێوەبەڕی پڕۆژەکەشن لە هۆڵی پیرەمێردی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.

وۆرکشۆپی یەکەم بەزمانی ئینگلیزی و کوردی، لەلایەن پ.د. ڕۆجەر ماسیۆس لە زانکۆی ڕێدینگی بەڕیتانیەوە پێش کەش کرا بە هاوکاری د. ڕۆژین کمال محمدامین (هاوبەڕێوەبەر و نووسەری پڕۆپۆزەڵی پڕۆژەکە) بەناونیشانی “ڕێبازە نێوەندەپسپۆڕییەکان بەرەو ڕابردوو: چۆن شوێنەوارناسی و مێژوو دەتوانێت چارەسەری ئاریشە هەنووکەییەکانی سەردەم بکات”. ۆرک شۆپەکە بە بەشداری ۹٣ مامۆستا و توێژەر و پیشەیی و خوێندکارانی بوارە جیاوازەکان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆکانی تر و دەزگا و ڕێکخراوە حکومی و ناحکومیەکانی کەرتە جیاوازەکانەوە بەڕێوەچوو. لەڕێگەی چالاکی جۆراوجۆر لە پرسیار و گفتوگۆ لەسەر پەیوەندی نێوان زانستی شوێنەوارناسی و مێژوو و زانستەکانی تر، پڕۆفیسۆرە بەڕیتانیەکە هانی بەشداربووانی ئەم ۆرک شۆپەی دا کە قوڵتر لە پەیوەندی وسوودی لێکۆڵینەوە و بەکارهێنانی ئەو دوو زانستە تێ بگەن بۆ چارەسەرکردنی کێشە هاوچارخەکانی بوارە جیاوازەکان بە بواری پزیشکی و ئەندازیاری و ئابووری و کۆمەڵایەتی و کشتوکاڵیشەوە.

هەڵسەنگاندنی ۆرک شۆپەکە لەلایەن ئامادەبووانەوە ئاماژە بە سەرکەوتن و کاریگەری ئەم یەکەم ۆرک شۆپە نێودەوڵەتیەی پڕۆژە نێودەوڵەتیەکەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەکات.

وۆرکشۆپی دووەم بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و کوردی لەلایەن د. روث یەنگ لە زانکۆی لیستەری بەڕیتانیەوە پێش کەش کرا بە هاوکاری نووسەری پڕۆپۆزەڵی پڕۆژەکە بەناونیشانی “کەلەپوور و کۆمەڵگا”. بةهؤى سروشتی چالاکیەکانی ئەم ۆرک شۆپە، ژمارەی بەشداربوون سنورداربوو وە ئامادەبوون بەبانگهێشت کردن بوو. لەم ۆرکشۆپەش دا لەڕێگەی گفتوگۆی چڕو پڕ و ووروژاندنی بابەتە پەیوەندیدارەکانەوە، د.ڕوث هەوڵی خستنە ڕووی هزر و تێڕوانینی کەلەپووری دەدا لەنێوان تاکەکانی کۆمەڵگا جیاوازەکان و باسی لە گرنگی بەشداری کردن و ڕۆڵی نرخاندنی کۆمەڵگا لە پاراستنی کەلەپووری کرد.

شایەنی باسە کە پڕۆژەی تۆڕی کەلەپووری کلتووری یەکەم پڕۆژە توێژینەوەی گەورەی فەندکراوی بەڕیتانی فرەهاوبەشی بەڕیتانیە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وەک لایەنی بەدەستهێنەر و سەرپەرشتیاری سەرەکی پڕۆژەکە. جێبەجێکاری پڕۆژەکە گروپی توێژینەوەی کەلەپووری کلتووریی دیجیتاڵیە کە لەلایەن د. ڕۆژین کمال ەوە دامەزراوە وسەرۆکایەتی ئەکرێت. لەماوەی تەمەنە کورتەکەی دا، ئەم گروپە توێژینەوەیە توانیویەتی ژمارەیەکی بەرچاو چالاکی و پڕۆژەی زانستی فرەهاوبەشی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی فەندکراو بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەدەست بهێنێت.