سیمینارێك لەسەر ئاسایشی ئەلیكترۆنی بەڕێوەچوو

  • شوبات 24, 2019
  • 148 Views
سیمینارێك لەسەر ئاسایشی ئەلیكترۆنی بەڕێوەچوو

بەئامانجی هۆشیاركردنەوەی خوێندكاران لە بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، پەیمانگای تەكنیكی كەلاری سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سیمینارێكی دەربارەی ئاسایشی ئەلیكترۆنی رێكخست.

رۆژی یەكشەممە 2019/2/24 لە پەیمانگای تەكنیكی كەلار بەئامادەبوونی یاریدەدەری راگر و سەرۆكی بەشی تەكنیكی ڤێتەرنەری و مامۆستایان و خوێندكاران، هەردوو بەشی كارگێڕی كار و تەكنیكی ڤێتەرنەری بەهاوبەشی لەگەڵ رێكخراوی گەنجانی بوێر سمینارێكیان بۆ مامۆستا ئاسۆ وهاب دەربارەی ” ئاسایشی ئەلیكترۆنی” رێكخست، لەسەرەتای سمینارەكەدا بەشێوەیەكی گشتی باس لە بواری تەكنەلۆجیا كرا، پاشان باس لە لایەنە نەرێنیەكانی تەكنەلۆجیا كرا كە چۆن لە رێگەی ئەپەكانی وەك ( فیس بووك و سناپ چات و واتس ئەپ و ماسنجەر) وێنەو و ڤیدۆ و زانیارییەكان دەبردرێت لەلایەن كۆمپانیاكانەوە و دواتریش دەفرۆشرێت بە دەزگا سیخوڕییەكان.