گرنگییەكانی‌ سیستمی‌ ژمێریاری‌ یەكگرتوو بە كۆمپیوتەر خرایەڕوو

  • شوبات 26, 2019
  • 155 Views
گرنگییەكانی‌ سیستمی‌ ژمێریاری‌ یەكگرتوو بە كۆمپیوتەر خرایەڕوو

لە هۆڵی سیمیناری‌ كەمپی‌ كۆلێجە تەكنیكییەكانی‌ زانكۆی‌ پۆلیتەكنیكی‌ سلێمانی‌ سیمینارێك لەژێر ناونیشانی‌ ( سیستمی‌ ژمێریاری‌ یەكگرتوو بە كۆمپیوتەر ) بۆ خوێندكارانی‌ بەشی تەكنیكی‌ ژمێریاری‌ و دارایی بۆ جاری دووەم پێشكەشكرا.

سیمینارەكە لەلایەن شوان مستەفا عیسا خاوەنی‌ كۆمپانیای‌ ئینتەر سۆفت پێشكەشكرا و تیشكخرایە سەر ئەو رێگە گرنگانەی‌ كە دەتوانێت سیستمێكی‌ ژمێریاری‌ سەركەوتووی‌ بە كۆمپیوتەر رێكبخرێت و كار ئاسانی‌ بكات لە خێراتر جێبەجێكردنی‌ كارە ژمێریارییەكانی‌ دامەزراوەكان لە هەردوو كەرتی‌ تایبەت و گشتی‌.

لە سیمینارەكەدا خوێندكاران وێڕای‌ دەربڕینی‌ دەستخۆشیان بە پێشكەشكردنی‌ ئەو سیمینارە گرنگە، چەندین پرسیاریشیان ئاراستەی‌ ناوبراو كرد و ئەویش وەڵامی‌ خوێندكارانی‌ دایەوە.