د.یوسف گۆران: پێویستە كارئاسانی تەواو بۆ رایكردنی كاروباری مامۆستایان و هاوڵاتیان بكرێت

  • 2019-02-27
  • 338 Views
د.یوسف گۆران: پێویستە كارئاسانی تەواو بۆ رایكردنی كاروباری مامۆستایان و هاوڵاتیان بكرێت

بەئامانجی كارئاسانیكردنی زیاتر بۆ رایكردنی كاروبارەكانی مامۆستایان و خوێندكاران و فەرمانبەران و هاوڵاتیان، وەزیری خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی چەند بڕیارێكی گرنگی دەركرد.

ئەو بڕیارانەی د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكەوتی (٢٧/٢/٢٠١٩) لەمیانەی سەرپەرشتیكردنی كۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی دیوانی وەزارەت هات.

لە كۆبوونەوەكەدا د.یوسف گۆران ئەوەی روونكردەوە، كە لەم سەردەمەدا كە جیهان پێشكەوتنی گەورەی لە بواری تەكنەلۆژیا ناوە، بۆیە پێوست دەكات بۆ هاوڵاتیان لە رێگەی سیستم و بەرنامەی نوێوە خزمەتی زیاتر بكرێن، بۆ ئەوەش وتی: پێویستە و دەبێت ئەم سیستمێك دابڕێژین، كە خزمەت بەهاوڵاتیان بكات و، كارئاسانی بۆ بەڕێوەچونی كارەكان و راییكردنی مامەڵەكانیان بكات، چونكە هاوڵاتیان شایستەی ئەوەن زیاتر لەم ڕوەوە خزمەت بكرێن.

لەبارەی پێشەنگی وەزارەتیش بۆ جێبەجێكردنی باشترین خزمەت بە هاوڵاتیان، وەزیری خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی بڕیاریدا لە هەفتەی داهاتووەوە دەوامی بەڕێوەبەرە گشتییەكان و بەڕێوەبەرەكان و, بەشێك لە فەرمانبەرانی دیوانی وەزارەت تا سەعات (٤)ی دوانیوەڕۆ درێژبكرێتەوە، هەورەها وتیشی: دەبێت وەزارەتی خوێندنی باڵا پێشەنگ بێت لە رایكردنی مامەڵە و خزمەتكردنی هاوڵاتیان، چونكە ئەم وەزارەتە لوتكەی زانست و زانیارییە لە وڵاتدا.

لەكۆتایی وتەكانیشیدا د.یوسف گۆران وتی: بە جێبەجێكردنی سیستمی ئەلیكترۆنی كردنی وەزارەت و درێژكردنەوەی وادەی دەوام ریگەیەكی دروستمان گرتۆتەبەر بۆ خزمەتی هاوڵاتیان.

لە ئێستادا مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران و هاوڵاتیان دەتوانن لە رێگەی ئەپڵیكەیشنێكی تایبەتی مۆبایلەوە بچێتە ناو سیتسمی ئەلیكترۆنی وەزارەت و تەواوی زانیارییەكانی لەبارەی مامەڵەكەیەوە بزانن، ئەویش بە دابەزاندنی ئەم ئەپڵیكەیشنە لە مۆبایل بەناونیشانی (MHE KRG) یاخود بەم لینكە كە ئێستا بەردەستە.