سه‌نته‌ری جێنده‌ری زانكۆ له‌ ڕۆژی 8ی مارسدا چالاكییه‌كی ئه‌نجامدا

  • ئازار 8, 2019
  • 208 Views
سه‌نته‌ری جێنده‌ری زانكۆ له‌ ڕۆژی 8ی مارسدا چالاكییه‌كی ئه‌نجامدا

بۆ به‌رزڕاگرتنی یاده‌كانی ڕاپه‌ڕینی گه‌لی كوردستان و ڕۆژی 8 ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان ، سه‌نته‌ری جێنده‌ری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پێشانگایه‌كی كاری ده‌ستی كرده‌وه‌.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8 ی ئازاری 2019 له‌ هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی ئه‌منه‌ سووره‌كه‌ ، سه‌نته‌ری جێنده‌ری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پێشانگایه‌كی كاری ده‌ستی بۆ خاتوو (نه‌سرین محمد) كرده‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ 100 پارچه‌ كاری هونه‌ری ده‌ستی تیادا نمایش كرابوو.

له‌ لێدوانێكیدا بۆ سایتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، م. (دڵپاك تاهیر) به‌ڕێوه‌به‌ری سنته‌ری جێنده‌ر ووتی:

سه‌نته‌ره‌كه‌مان هه‌رچه‌نده‌ تازه‌یه‌و له‌سه‌ره‌تای مانگی سێی ئه‌مساڵدا كراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام به‌ پێویستمان زانی له‌ یادی ڕاپه‌ڕینه‌ شكۆداره‌كه‌ی گه‌لی كوردستان و هاوكات ڕۆژی جیهانی ژناندا چالاكییه‌ك ئه‌نجام بده‌ین بۆ خاتونێكی ده‌ست ڕه‌نگینی شاری سلێمانی ، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند له‌ ڕۆژانی ئاینده‌شدا سه‌نته‌ره‌كه‌یان چه‌ند چالاكییه‌كی زانستی و ئه‌كادیمی سازده‌كات كه‌ تایبه‌ت ده‌بن به‌ پشتگیری ژنان و ئافره‌تانی كورد و به‌دیار خستنی وزه‌و تواناكانی ژنان له‌ گشت بواره‌كاندا.

خاتوو (نه‌سرین محمد) خاوه‌نی پێشانگاكه‌ بۆ سایته‌كه‌مان ووتی:

ئه‌مڕۆ به‌ پشتیوانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی توانیم پێشانگای كاره‌ ده‌ستییه‌كانم بكه‌مه‌وه‌ كه‌ خۆی له‌ پیشاندانی زیاتر له‌ 100 جۆر كاری نه‌خشاندنی ده‌ستی ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ له‌ سێ جۆر پێك هاتووه‌ ئه‌وانیش بریتین له‌ ( تابلۆ و دروستكردنی بوراق و نه‌خشاندن له‌سه‌ر شوشه‌و ته‌خته‌) وه‌ هه‌روه‌ها سوپاسی خۆی گه‌یانده‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و سه‌نته‌ری جێنده‌رو گشت ئه‌وانه‌ی سه‌ردانه‌ی پێشانگاكه‌یان كردووه‌.