سەرۆکی زانکۆ سوپاس و پێزانین ئاراستەی سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆ دەکات

  • 2019-03-09
  • 843 Views
سەرۆکی زانکۆ سوپاس و پێزانین ئاراستەی سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆ دەکات

پاش بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ لابردنی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران، پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سوپاس و پێزانین ئاراستەی سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆ دەکات.
لە نوسراوەکەی سەرۆکی زانکۆدا کە ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی کاگێڕی سەرۆکایەتی زانکۆی کردووە ھاتووە، لەبەر ئەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران بەخۆ بردویی و خۆڕاگری لەکاتی قەیرانەکاندا بەردەوامبوون لە کارەکانیان و بەدڵسۆزی خۆیان نەیانھێشت پرۆسەی خوێندن و زانست لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بوەستێت، ئێمەش دیسانەوەو لەکاتی نەمانی قەیرانی پاشەکەوتی مووچەدا سوپاس و پێزانینی فەرمی خۆمانیان ئاراستە دەکەین و دەستی ماندونەبونیان دەگوشین.
سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەو بارەیەوە بە کەناڵی (SPU)و سایتی زانکۆی راگەیاند، ھەمیشە پشت و پەنای مامۆستایان وفەرمانبەرانمان دەبین و ھەرگیز خۆمان بە دابراو لەوان نابینین.
پ.ی.د.ئالان فەرەیدون ووتیشی، جێی خۆیەتی پشتیوانی خوێندکاران و کەسوکاریشیان لەبیرنەکەین و بەوانیش دەڵێین، فەرمانگەکانمان، کۆلێژ و پەیمانگاکانمان بۆ خزمەتی ئەوانەو دڵنیایشیان دەدەینێ بەپشتیوانی خواو خۆیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆمان، ئاستی زانستی زانکۆمان بەرزتردەکەینەوەو پشتیوانیەکانیشمان بۆ خوێندکارانمان زیاتر دەکەین.