به‌وێنه‌: پیرۆزكردنی ڕۆژی 8 ی مارس له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی

  • ئازار 10, 2019
  • 210 Views
به‌وێنه‌: پیرۆزكردنی ڕۆژی 8 ی مارس له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی

به‌بۆنه‌ی ڕۆژی 8 ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان ، پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وێڕای پیرۆزبایی و هیوای ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌رجه‌م مافه‌كانیان، فه‌رمانبه‌رانی ژنانی زانكۆی به‌سه‌ركرده‌وه‌و گوڵی پێشكه‌شكردن.

هه‌روه‌ها له‌ كه‌مپی كۆلیجه‌ ته‌كنیكییه‌كانی سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هه‌مان ڕێوڕه‌سم بۆ پیرۆزكردنی ئه‌و یاده‌ به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ پ.ی.د. دانا احمد یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی له‌ووته‌یه‌كیدا بۆ ژنانی كه‌مپی كۆلیجه‌كان ستایشی ڕۆڵی ژنانی كرد كه‌ شان به‌شانی پیاوان له‌گشت كایه‌كاندا خزمه‌ت به‌ كۆمه‌ڵگاو گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی له‌ناوه‌نده‌كانی زانكۆو په‌یمانگاكاندا شوێن ده‌ستیان دیاره‌، به‌ڕێزیان گوڵی پێشكه‌ش به‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی ژنی كه‌مپه‌كه‌ كرد.