ئاماده‌كارییه‌كان بۆ یه‌كه‌مین سیمپۆزیۆمی هاوبه‌شی هه‌ردوو سه‌نته‌ری یه‌كسانی جێنده‌ری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی جیهان

  • ئازار 13, 2019
  • 208 Views
ئاماده‌كارییه‌كان بۆ یه‌كه‌مین سیمپۆزیۆمی هاوبه‌شی هه‌ردوو سه‌نته‌ری یه‌كسانی جێنده‌ری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی جیهان

وا بڕیاره‌ پاش كه‌مێكی تر یه‌كه‌مین سیمپۆزیۆمی هاوبه‌شی هه‌ردوو سه‌نته‌ری یه‌كسانی جێنده‌ری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی جیهان ده‌ست به‌كاره‌كانی بكات كه‌له‌ ژێر ناونیشانی ( پرسی ژن له‌كایه‌كانی میدیا – ئابوری – یاسا – ڕامیاری) دایه‌.

له‌م سیمپۆزیۆمه‌دا چوار پانێڵ پێشكه‌ش ده‌كرێن له‌لایه‌ن چالاكوانان و مامۆستایانی زانكۆو توێژه‌رانه‌وه‌ له‌سه‌ر پرسی ژن له‌كۆمه‌ڵگای كوردی و به‌شداری كردنی له‌ پرۆسه‌ی سیاسی و بازرگانی و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری …. هتد