زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سبەینێ دەكاتە پشوو

  • 2019-03-30
  • 1007 Views
زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سبەینێ دەكاتە پشوو

بەهۆی ئەگەری بارانبارینی زۆر و دروستبوونی لافاو، ئەنجومەنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەپێناو سەلامەتی گیانی خوێندكاران بڕیاریدا سبەینێ لە سەرۆكایەتی زانكۆ و كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی چوارچرا و پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی و پەیمانگای تەكنیكی بەكرەجۆ پشووی فەرمی بێت.

بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی هەرێم بە تایبەتی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی سلێمانی سبەینێ یەكشەممە 2019/3/31 شەپۆلێكی بەهێزی باران بارین و لافاو پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە.