چالاكییە وەرزشییەكانی زانكۆ دەستپێدەكاتەوە

  • ئازار 31, 2019
  • 104 Views
چالاكییە وەرزشییەكانی زانكۆ دەستپێدەكاتەوە

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و لەسەر راسپاردەی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆ چالاكییە وەرزشییەكان دەستپێدەكاتەوە.

رۆژی 2019/4/4 بەبۆنەی ساڵیادی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و كردنەوەی یاریگای كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی چوارچرا، رێكخراوی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان لقی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەهاوكاری سەرۆكایەتی زانكۆ هەڵدەستێت بەكردنەوەی خولێكی فوتساڵ بەناوی ( خزمەتی زانكۆ ) بۆ سەرجەم خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكان، كە ئەمڕۆ 2019/3/31 بەئامادەبوونی د.عەتا شێخ كریم راگری كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری و رەزا سەنگاوی بەرپرسی بەشە ناوخۆییەكانی خوێندكاران تیروپشك بۆ ١٢ تیپی بەشداربووی خولەكە ئەنجامدرا، كە بڕیارە یاری یەكەم لە رۆژی 2019/4/4 سەعات 11ی پێشنیوەڕۆ لە نێوان هەردوو بەشی ( میكانیك×تەندروستی ) بەڕێوەبچێت.