شاندێكی پرۆگرامی ستیڤنی ئه‌مه‌ریكی سه‌ردانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌كات

  • نیسان 3, 2019
  • 250 Views
شاندێكی پرۆگرامی ستیڤنی ئه‌مه‌ریكی سه‌ردانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌كات

به‌ئامانجی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی زانستی نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و پرۆگرامی ستیڤنی ئه‌مه‌ریكی له‌عێراق و كوردستان ، شاندێكی ئه‌و پرۆگرامه‌ سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیان كرد.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3 ی نیسانی 2019 پ.د. سۆران لبوبكر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خویندنی باڵاو م.بختیار عبید شریف به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌كادیمییه‌كانی زانكۆ پێشوازیان له‌ شاندێكی پرۆگرامی ستیڤنی ئه‌مه‌ریكی كرد كه‌ پێكهاتبوون له‌ كایل سابورین ڕێكخه‌ری پرۆگرامه‌كه‌ له‌ عێراق و كوردستان و خوله‌ فاضل جاسم یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌كه‌ .

له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا به‌رپرسانی پرۆگرامی ستیڤنی ئه‌مه‌ریكی سوپاس و ستایشی خۆیان گه‌یانده‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆو خوێندكارانی به‌شدار له‌ پرۆگرامه‌كه‌یان كه‌له‌ كۆتایی ساڵی 2018 ده‌ستیان پێكردو بۆ ماوه‌ی دوومانگ به‌رده‌وام بوو ، پرۆژه‌كه‌ بریتیبوو له‌ ڕێكخستنی شه‌ش كۆرس بۆ خوێندكارانی زانكۆكانی هه‌موو عێراق به‌مه‌به‌ستی فێربوونی زمانی ئینگلیزی.

پاشان خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی پرۆگرامه‌كه‌ پێشكه‌ش به‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خویندنی باڵاو به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌كادیمییه‌كانی زانكۆو ئه‌و خوێندكارانه‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرا كه‌ سه‌ركه‌وتوانه‌ پرۆژه‌كه‌یان ته‌واوكرد.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ م.بختیار عبید شریف به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌كادیمییه‌كانی زانكۆ تایبه‌ت به‌سایتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ووتی :

 

هه‌روه‌ها كایل سابورین ڕێكخه‌ری پرۆگرامه‌كه‌ له‌ عێراق و كوردستان به‌سایته‌كه‌مانی ڕاگه‌یاند: