لە پەیمانگای تەكنیكی كەلار وۆركشۆپێك بەڕێوەچوو

  • نیسان 3, 2019
  • 112 Views
لە پەیمانگای تەكنیكی كەلار وۆركشۆپێك بەڕێوەچوو

بەبۆنەی ساڵیادی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، بەشی تەكنیكی ڤێتێرنەری پەیمانگای تەكنیكی كەلار وۆركشۆپێكی بەناونیشانی (نەخۆشییە مرۆژەڵییەكان و تەندروستی گشتی) ئەنجامدا.

رۆژی سێشەممە 2019/4/2 بەشی تەكنیكی ڤێتێرنەری پەیمانگای تەكنیكی كەلار بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری گەرمیان، وۆركشۆپێكیان بەئامانجی گرتنبەری رێگای ئەكادیمی و زانستی بۆ ناسینەوەی ئەو نەخۆشییە هاوبەشە باوانەی كە پەیدا دەبن لە نێوان مرۆڤ و ئاژەڵدا لە ناوچەی گەرمیان ئەنجامدا، هەروەها دانانی پلانی ستراتیجی و درێژخایەن بۆ چارەسەركردن و كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی ئەم نەخۆشیانە لە وۆركشۆپەكەدا خرایەڕوو.