ساڵرۆژی دامه‌زراندنی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌رز ڕاگیرا

  • نیسان 4, 2019
  • 143 Views
ساڵرۆژی دامه‌زراندنی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌رز ڕاگیرا

4/4  هه‌موو ساڵێك یادی له‌دایك بون و دامه‌زراندنی ناوه‌ندێك و ده‌زگایه‌كی زانستی حكومی ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ سه‌راپای 16 ساڵ ته‌مه‌نی خۆی بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی بواری زانستی و ئه‌كادیمی و په‌روه‌رده‌كردنی خوێندكاران به‌ زانستی سه‌رده‌م و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كاری پێویست ، ئه‌ویش زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه‌.

ئه‌مڕۆ 4 ی نیسانی 2019 به‌ چاودێری پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ئاماده‌بوونی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران و ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌س و كاری خوێنكاران و میوانان ،یادی 16 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌زانكۆ به‌رزو پیرۆز ڕاگیرا.

له‌یاد كردنه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین چالاكی جۆربه‌جۆر كه‌ خۆی ده‌بینییه‌وه‌ له‌ كاری ده‌ستی خوێندكاران و به‌رهه‌می فێربوونیان بوو له‌ماوه‌ی خوێندنیاندا له‌ پێشانگاو ڤیستیڤاڵ و چالاكی زانستیدا خرایه‌ ڕوو .