زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى كۆمه‌ك بۆ منداڵانى توشبوو به‌ شێرپه‌نجه‌ كۆده‌كاته‌وه‌

  • ئاب 24, 2015
  • 397 Views
زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى كۆمه‌ك بۆ منداڵانى توشبوو به‌ شێرپه‌نجه‌ كۆده‌كاته‌وه‌

بڕیاره‌ سبه‌ی سێ شه‌ممه‌ 18ى ئابى 2015، زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌هاوبه‌شى رێكخراوى منداڵپارێزى كوردستان‌و به‌به‌شداری به‌رێوه‌به‌رێتی هونه‌رى شێوه‌كاری سلێمانى‌و به‌رێوه‌به‌رێتی رۆشنبیری منداڵان‌و خانه‌ی سمۆره‌، كه‌مپه‌ینێك بۆ كۆمه‌ككردنى منداڵانى توشبوو به‌شێرپه‌نجه‌ به‌ڕێوه‌ببات، له‌كاتى راگه‌یاندنى كه‌مپه‌ینه‌كه‌شدا كه‌ كاتژمێر 10ى سه‌ر له‌به‌یانی ده‌ست پێده‌كات چه‌ندین چالاكى هونه‌رى به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئه‌م كه‌مپه‌ینه‌ جگه‌ له‌رۆژى سێشه‌ممه‌ رۆژانى دواتریش له‌سه‌رجه‌م كۆلێژ‌و په‌یمانگه‌كانى سه‌ر به‌زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌رده‌وامى ده‌بێت‌و ئامانج له‌و كۆمه‌كه‌ش زیاتر خزمه‌تكردنى منداڵانی توشبووی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یه‌.

بۆیه‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنكی سلێمانى ئاگاداری سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆكه‌ی ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ده‌توانن له‌و كه‌مپه‌ینه‌دا به‌شداری بكه‌ن.

هه‌روه‌ها له‌ سه‌رجه‌م كۆلیج و په‌یمانگاكانیش سندوقی تایبه‌ت به‌ كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌كه‌كه‌ داده‌نرێت.