به‌وێنه‌: ڤیستیڤاڵی ساڵانه‌ی كۆلیج و په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه‌

  • نیسان 10, 2019
  • 201 Views
به‌وێنه‌: ڤیستیڤاڵی ساڵانه‌ی كۆلیج و په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه‌

وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه‌و به‌دیاریكراوی له‌ هه‌موو 4/10 دا كۆلێجی زانسته‌ پراكتیكییه‌كان و په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ یادی ساڵڕۆژی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیدا ڤیستیڤاڵی نمایشكردنی كارو چالاكییه‌كانی به‌شه‌ زانستییه‌كان و خوێندكاران به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10 ی نیسانی 2019 به‌ دروشمی ( ژینگه‌یه‌كی سه‌وز، كشتوكاڵێكی دروست، زامنی له‌ش ساغیمانه‌) به‌ چاودێری پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و یاریده‌ده‌رانی بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و زانستی و به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ڕاگرانی كۆلیج و په‌یمانگاكانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی  و مامۆستایان و خوێندكاران و میوانانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ، ڤیستیڤاڵی ساڵانه‌ی چالاكییه‌  زانستییه‌كانی خوێندكاران به‌ڕێوه‌چوو.