رۆژی پێشانگای زانكۆ و پەیمانگاكان سازدەكرێت

  • 2019-04-12
  • 256 Views
رۆژی پێشانگای زانكۆ و پەیمانگاكان سازدەكرێت

لە چوارچێوەی كار و چالاكییە نێودەوڵەتییەكانیدا، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ یەكەمینجار لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان، میوانداری 38مین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی رێكخراوی عەرەبی بۆ لێپرسراوانی تۆمار و وەرگرتن لە زانكۆكانی وڵاتانی عەرەبی دەكات و رۆژی سێشەممە 16ی نیسان رۆژی پێشانگای زانكۆ و پەیمانگاكان لە سەرۆكایەتی زانكۆ – هۆڵی سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی بەڕێوەدەچێت.

پێشانگاكە كاتژمێر 9:30 بۆ 1:00ی دوانیوەڕۆ بە بەشداری زیاتر لە 10 زانكۆ و پەیمانگا بەڕێوەدەچێت.

شایەنی باسە بۆ یەكەمین جارە لەدوای دامەزراندنی رێكخراوی عەرەبی بۆ لێپرسراوانی تۆمار و وەرگرتن لە زانكۆكانی وڵاتانی عەرەبی لە ساڵی 1976ەوە كۆنفڕانس لە عێراق و هەرێمی كوردستان ئە نجام بدات.