خوێندکارانى قۆناغی دووەمی بەشی تەکنیکی دارایی و ژمێریاری سەردانی کۆمپانیای چیمەنتۆی ماس یان کرد

  • نیسان 15, 2019
  • 147 Views
خوێندکارانى قۆناغی دووەمی بەشی تەکنیکی دارایی و ژمێریاری سەردانی کۆمپانیای چیمەنتۆی ماس یان کرد

رۆژی 14ى نیسانی 2019 خوێندکارانى قۆناغی دووەمی بەشی تەکنیکی دارایی و ژمێریاری بەیانیان، سەردانى کۆمپانیای چیمەنتۆی ماسیان لە بازیان کردو لە نزیکەوە ئاشناى چۆنیەتى بەڕێوەبەردنى کاروبارەکانى لایەنى دارایی و بەڕێوەبردنى داهاتى کۆمپانیاکە بوون.

سەردانەکە بەسەرپەرشتى دکتۆر کامەران قادرو مامۆستا لەنجە ئسیماعیل بوو، تێیدا خوێندکاران سەردانی تەواوى بەشە جیاوازەکانى کۆمپانیاکەیان کرد، لەلایەن کارمەندان و لێپرسراوی بەشەکانیشەوە چۆنیەتى کارەکانى کۆمپانیاى ماس بۆ خوێندکاران روونکرایەوە.

ئەو سەردانانەش دواى ئەوە دێت لە ئێستادا بەشێک لە مامۆستایانى بەشە جیاوازەکانى کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی بە ئامانجی گەیاندنى سودی زیاتر بە خوێندکاران سەردانى لەوشێوەیە بۆ خوێندکارەکانیان رێکدەخەن تاوەکو ئەو وانانەى لە هۆڵەکانى وانە وتنەوە پێیان دەڵێنەوە لە کۆمپانیاو شوێنە گشتیەکانى کاردا بە شێوەی کرداری ئاشناى ببن.