مامۆستایەکی بەشی تەکنیکی کارگێڕی بەشێوەیەکی جیاواز وانەى ئینگلیزی بە خوێندکاران دەڵێتەوە

  • نیسان 15, 2019
  • 166 Views
مامۆستایەکی بەشی تەکنیکی کارگێڕی بەشێوەیەکی جیاواز وانەى ئینگلیزی بە خوێندکاران دەڵێتەوە

مامۆستایەکی بەشی تەکنیکی کارگێڕی بەشێوەیەکی جیاوازو لە دەرەوەى هۆڵی وانەکان، وانەى ئینگلیزی بە خوێندکاران دەڵێتەوە، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی خوێندکاران باشتر سوود لە وانەکە وەربگرن.

وانەکە لەلایەن مامۆستا ئاراس ئەحمەد مامۆستای وانەى ئینگیلزی دەوترێتەوە کە تێیدا ناوبراو شێوازی فێرکردنى خوێندکارەکانى بردوەتە دەرەوەى هۆڵەکان تاوەکو بەشێوەیەکی کرداری و باشتر سوود لە وانەکە وەربگرن.

وەک لە ئامانجەکانى وانەکەدا دەرکەوتووە خوێندکارەکان بەشێوەیەکی خێراتر خولیاى فێربوونى زمانی ئینگلیزیان لادروست بووەو ئەو شێوازی وانە وتنەوەیە کاریگەرى لەسەر خێرا فێربونیان هەبووە.

لەو وانەیەدا کاتێک خوێندکاران دەڕۆنە هەر شوێنێکەوە ئەوا فێری ناو و چۆنیەتى بەکارهێنانى کەرەستەو کەلوپەلەکانى ئەو دەروبەرە دەبن، هەروەها فێردەکرێن بەوەى چۆن وشەکان لە ڕستەکاندا بەکاربهێنن، ئەوەش یارمەتی دەرێکى باشە بۆ خوێندکاران تاوەکو باشتر لە فێربوونى زمانەکە نزیک ببنەوە.