كۆنفرانسی نێودەوڵەتى رێكخراوى زانكۆكانى وڵاتانى عەرەبى بەردەوامە

  • نیسان 18, 2019
  • 171 Views
كۆنفرانسی نێودەوڵەتى رێكخراوى زانكۆكانى وڵاتانى عەرەبى بەردەوامە

بەچاودێرى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندى باڵاو توێژینەوەى زانستى و بەسەرپەرشتى پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلى ئەمین سەرۆكى زانكۆى پۆلیتەكنیكى سلێمانى، رۆژى چوارەم و كۆتا رۆژی كۆنفرانسى نێودەوڵەتى رێكخراوى عەرەبى بۆ لێپرسراوانى وەرگرتن و تۆمارى گشتى زانكۆكانى وڵاتانى عەرەبى لە هۆتێل شارى جوان لە سلێمانى بەردەوامە.

لە پانێلى یەكەمى ئەمڕۆى كۆنفرانسەكەدا سێ پرۆژەى بەسوود لەسەر گرنگى هەماهەنگى نێوان زانكۆكان لە ئاڵوگۆڕكردنى زانست و توێژینەوە و مامۆستایان و خوێندكاران و هەروەها گرنگیدان بە سیستمى خوێندنى ئۆنلاین لەناو زانۆكاندا خرایەڕوو.