مه‌لا به‌ختیار: ڕۆڵی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌رز ده‌نرخێنێت

  • 2019-04-21
  • 526 Views
مه‌لا به‌ختیار: ڕۆڵی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌رز ده‌نرخێنێت

له‌ 22 هه‌مین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی گه‌لاوێژ و له‌ به‌شێكی ووتاری كۆتایی ڤیستیڤاڵ كه‌له‌لایه‌ن به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار سه‌رپه‌رشتیاری گشتی ڤیستیڤاڵی گه‌لاوێژ پێشكه‌ش كرا .

ته‌ئكیدی له‌ گرنگی و ڕۆڵی چالاكییه‌ ڕوناكبیرییه‌ هه‌مه‌جۆره‌كان كرده‌وه‌ به‌تایبه‌ت چالاكی زانكۆكان و به‌تایبه‌تتر ئاماژه‌ی بۆ كارو چالاكییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرد كه‌ له‌ڕۆژانی ڕابردوودا گه‌وره‌ترین كۆنفرانسی زانكۆكانی ووڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌ بردووه‌ ،

دوپاتی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی زۆرباش هه‌ڵگیراوه‌ به‌ئاراسته‌ی فراوانبوونی چالاكییه‌ زانستی و ڕوناكبیرییه‌كان به‌گشتی، دڵنیایی دا له‌ ده‌رئه‌نجامی پۆزه‌تیفانه‌ی ئه‌م چالاكییانه‌ كه‌ ڕۆژی خۆیان دێ به‌ره‌و گۆڕینی هه‌موو هاوكێشه‌ زانستییه‌كان له‌ داهاتودا و ده‌بێته‌ مایه‌ی وه‌رچه‌رخانی گه‌وره‌.

ئێستاش بفه‌رمون به‌ به‌شێك له‌ووته‌كانی به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار سه‌رپه‌رشتیاری گشتی ڤیستیڤاڵی گه‌لاوێژ له‌ ڕۆژی كۆتایی ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا