وۆرکشۆپێک به‌ناونیشانی (چاکسازی خوێندن و ڕاهێنانی تەکنیکی و پیشەیی لە عێراق) لە شاری هەولێر به‌ڕێوه‌چوو

  • 2019-04-21
  • 643 Views
وۆرکشۆپێک به‌ناونیشانی (چاکسازی خوێندن و ڕاهێنانی تەکنیکی و پیشەیی لە عێراق)  لە شاری هەولێر به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژانی  (١٥ و ١٦ و ١٧ \ ٤ \ ٢٠١٩)  لە شاری هەولێر ۆرکشۆپێک به‌ناونیشانی (چاکسازی خوێندن و ڕاهێنانی تەکنیکی و پیشەیی لە عێراق) لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی (UNISCO) ئەنجام درا، بۆ سەرجەم زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانی کوردستان و عێراق.

کە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی یەکێک بوو لە زانکۆ بەشداربووەکانی ئەو ۆرک شۆپە، ئەویش بە نوێنەرایەتی زانکۆمان کرا لە لایەن بەڕێز (پ.د.سۆران سعید) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و بە یاوەری بەڕێزان:

  • گۆڵاڵە علی حمە امین / بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.
  • تحسین علی محمد امین / سەرۆکی بەشی تەکنەلۆجیایی داتابەیس / کۆلێژی تەکنیکی ئینفۆرماتیک.
  • شارا صاڵح علی / سەرۆکی بەشی پیشەسازی خۆراک و کۆنترۆڵی جۆری / پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ.

ڕۆژی یەکەمی ۆرک شۆپەکە پاش ئەوەی سەرجەم بەشداربووان خۆیان تۆمار کرد، بەخێرهاتنی بەشداربووان کرا، لە لایەن ڕێکخەرانی ۆرک شۆپەکەوە، دواتر ۆرک شۆپەکە دەستی پێکرد، لە لایەن  خاتوو (Katherine Isaacs) کە بەڕێزیان ئامانج و گرنگی ۆرک شۆپەکەی خستە ڕوو، پاشان کە سەرەتا بە باسکردنێکی (Bologna Process) دەستی پێکرد، مێژوو و شوێنی سەرهەڵدانی ئەم پرۆسەیە و گرنگی سودی لە ناوەندەکانی خوێندن و پێشخستنی خوێندن بە جێبەجێکردنی ئەو پرۆسەیە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا. وە ئەو ووڵاتانەی کە زانکۆ و پەیمانگاکانیان ئەم سیستمی (Bologna Process) جێبەجێدەکەن، هەروەها شێواز و ڕێنماییەکانی جێبەجێکردنی (Bologna Process) ڕوونکرایەوە.

 

پاشان شێوازی گەشەکردنی (Bologna Process) لە رۆژگاری ئەمڕۆدا و هەروەها شێوازی جێبەجێکردنی ئەم پرۆسەیە و هەڵسەنگاندنی لە ناوەندەکانی خوێندنی ئەوروپا و جیهاندا باسکرا، پاشان ڕێکخستن و ڕونکردنەوەی (Diploma Supplement) و باسکردنی دڵنیای جۆری (Quality Assurance) لە ناوەندە ناوخۆیی و جیهانییەکان گەنگەشەکرا. هەر لە یەکەم ڕۆژی ۆرک شۆپەکەدا باس لە ئایندەی سیستمی (Bologna Process) کرا لە داهاتوودا دەگاتە چ قۆناغێک.

لە دووەم ڕۆژی ۆرک شۆپەکەدا، باس لە (Tuning Process) کرا، کە ئەمەش وەک سەرەتایەک و ئامادەکارییە بۆ چوونە ناو شێوازی جێبەجێکردنی (Bologna Process) بەوەی چۆن خوێندکار سەنتەر بێت لە ناوەندەکانی خوێندندا و تواناکانی کە هەیەتی بۆ فێربوون لەسەر بنەمای جیهانی بێت، وە ڕێگاکانی جێبەجێکردنی (Tuning Process)، ئەمەش وەک ڕێپیشاندەرێک وە سەرچاوەیەک بۆ تیشک خستنەسەر شێوازی دابەش بوونی یەکەکان (Credits) و بابەتە تەکنیکیەکان. لە هەمان ڕۆژدا نمونەی کرداری لەسەر شێوازی دابەش کردنی (Module) کان بەسەر سەرجەم (Semester) کانی خوێندن و یەکەکانی هەر (Module) ێک لەو (Semester) دا.

لە ڕۆژی سێیەم و کۆتاییدا، تیشک خرایە سەر شێوازی ئەژمارکردنی یەکەکان بە شێوەی (ECTS)، وە شێوەی کرداری ئەو یەکانە بۆ سەرجەم (Semester) کانی خوێندن لە خوێندنە تەکنیکیەکاندا بە شێوەی (Bologna Process) وە باسکردنێکی چڕ لە بارەی (Course Catalogue) بە پێی (ECTS) کە تێیدا بۆ هەر (Module) ێک سەرجەم زانیاریەکانی ئەو (Module) شیکرایەوە وەک (کۆدی و ناونیشان و جۆر ….)ی کۆرسەکە و چەندین زانیاری تری پێویست بۆ هەر کۆرسێک.

هەروەها چەند ڕاهێنانێکی بەسوود بەسەرجەم بەشەکانی بەشداربوانی ۆرک شۆپەکە کرا سەبارەت بە چۆنییەتی وەرگرتنی (Knowledge) و گۆڕین و ئیشکردن بەو (Knowledge) و سود وەرگرتنی بۆ ئەوەی بتوانێت دواتر لە بەکارهێناندا وەک (Skill)  لە کەسایەتی خوێندکاردا ڕەنگ بداتەوە. هەروەها باسی (Competences) ی هەر ئاستێکی خوێندن کرا و بە تایبەتی لەسەر ئاستی (Bachelor)، هەروەها دیاریکردنی (Competences) بە پێی بازاڕی هەرێمی کوردستان.

وە لە ۆرک شۆپەکەدا باس لەوەکرا کە سیستمی (Bologna Process) پێک دێت لە:

  • Qualification Framework and Credit Transfer System
  • Diploma Supplement
  • Qualification Recognition

شایەنی باسە زانکۆی پۆلیتەکنیکی ئەندامی سەرەکی یە لە ڕیفۆرمی خوێندنی تەکنیکی و پیشەیی عێراق و هەرێمی کوردستان.

لە ئێستادا زانکۆمان، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سەرجەم کۆلێجەکانی کە (٥) کۆلێج وە (٢) پەیمانگا بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٨-٢٠١٩) بۆ قۆناغی یەک بە (Bologna Process) خوێندکار درێژە بە خوێندن دەدەن. وە بە جێبەجێکردنی ئەم پرۆسەیە لە بەشەکانی زانکۆماندا بەرەو پێشچونێکی بەرچاو دەبینرێت لە بەرزبوونەوەی ئاستی زانستی و ئەکادیمی خوێندکار لە ئێستادا، ئەمەش هەنگاوێکی سەرەتایی باشە بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە تا بتوانرێت لە دوا ڕۆژدا لە سەرجەم بەشەکانی کۆلێج و پەیمانگاکانی زانکۆکەماندا ئەم سیستمە پەیڕەو بکرێت.

وە لەو ۆرک شۆپەدا وەڵامی سەرجەم پرسیارەکانی زانکۆمان درایەوە سەبارەت بە (Bologna Process) و شێوازی جێنەجێکردنی پرۆسەکە.

وە پاشان لیژنەی بەشداربووی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە باشی زانایی لەسەر بنەمای ئەو زانیاریانەی لە ۆرک شۆپەکەدا باسکراوە، هەڵدەستێت بە ئامادەکردنی ۆرک شۆپێک بۆ سەرجەم سەرۆک بەشەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی تا لە ڕێیەوە ئاشنابن بەو سیستەمە جیهانییە و لە کۆتاییدا ببێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن لە زانکۆمان و نەوەیەکی چالاک و سودبەخش بۆ دواڕۆژ پێبگەێنین.