خولی تۆپی پێی فووتساڵی خوێندکارانی پەیمانگاى تەکنیکى کەلار به‌سه‌ركه‌وتویی كۆتایی هات

  • نیسان 21, 2019
  • 144 Views
خولی تۆپی پێی فووتساڵی خوێندکارانی پەیمانگاى تەکنیکى کەلار به‌سه‌ركه‌وتویی كۆتایی هات

سەرلەبەیانى ئەمرۆ یەک شەممە رێککه‌وتی 2019/4/21 به‌ ئاماده‌بوونی د.چیا محمد حسن راگری پەیمانگای ته‌كنیكی كه‌لارو یاریدەدەرى ڕاگر و به‌شێک له‌ مامۆستایان و خوێندکارانی پەیمانگا لە یاریگای پەیمانگەی تەکنیکى کەلار یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی فووتساڵی خوێندکارانی پەیمانگاى تەکنیکى کەلار ئه‌نجامدرا .

کۆتا یاری خولی فووتساڵی تۆپی پێی خوێندکاران لە نێوان هەردوو تیپى بەشی پەرستارى قۆناغی دووەم و رووپێوى قۆناغی یەکەم ئه‌نجامدرا.

لەپاش ئەنجامدانی یاریەکی ئاست بەرز و پڕ تام و چێژ تیپى رووپێوى قۆناغی یەکەم توانی بە ئەنجامی 4 بە 2 یاریه‌که‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌کلايیی بکاته‌وه‌و ببێتە پاڵەوانی خولەکە .

لە کۆتایی یارییەکەشدا لەلایەن ڕاگر و یاریدەدەری ڕاگر و بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگاوە خەڵات بەسەر تیپە سەرکەوتووەکانی یەکەم و دووەمی خولەکەدا دابەش کرا ، ئەمە جگە لەوەی خەڵات بەسەر ناوبژیوانانی یارییەکە و باشترین یاریزان و باشترین گۆڵپارێز دابەشکرا.