دواین پانێلى كۆنفرانسى” میدیا و پرسی نەتەوەیی ” پێشكەشكرا

  • نیسان 22, 2019
  • 118 Views
دواین پانێلى كۆنفرانسى” میدیا و پرسی نەتەوەیی ” پێشكەشكرا

لەمیانى بەڕێوەچوونى رۆژى دووەمى كۆنفرانسى زانستى ” میدیا و پرسی نەتەوەیی ” دواین توێژینەوەى پانێلى كۆنفرانسەكە لەلایەن بەڕێزان پ.ی.د.بەهادین ئەحمەد و پ.ی.د.یەحیا عومەر بەناونیشانى ( سیاسەتى رۆژنامەنووسى ئینگلیز لە عیراقدا بەرامبەر گەلى كورد ) و هەروەها بەرێزان م.كاروان عەبدوڵا و م.هەرمین شێركۆ بەناونیشانى ( رۆڵى تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە ئاسایشی كۆمەڵایەتى لای هاوڵاتیانى شارى سلێمانى ) پێشكەشكران.

دواتر لەلایەن پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلى ئەمین سەرۆكى زانكۆى پۆلیتەكنیكى سلێمانى بڕوانامەى رێزلێنان پێشكەش بە توێژەران و بەشداربووان و ئامادەبووانى كۆنفرانسەكە و ستافى تەلەفزیۆنى SPUHD كرا.