فیستیڤاڵى مێخەک لە کۆلێجى تەکنیکى ئینفۆرماتیک بەڕێوەچوو

  • 2019-04-23
  • 486 Views
فیستیڤاڵى مێخەک لە کۆلێجى تەکنیکى ئینفۆرماتیک بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ سێشەممە بەروارى (٢٣/٤/٢٠١٩) کاتژمێر (10)ى سەرلەبەیانى بەئامادەبوونى پرۆفیسۆرى یاریدەدەر (د.ئالان فەریدون علی ) سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى و (ئازاد محمدامین ) سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگای سلێمانی و پرۆفیسۆر (د. سۆران ابوبکر) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ و (د.ئاراس عمر کریم ) ڕاگرى کۆلێجى تەکنیکى ئینفۆرماتیک و ژمارەیەک لە ڕاگرى کۆلێج و پەیمانگاکانى زانکۆى پۆلیتەکنیکی سلێمانی و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران فیستیڤاڵى مێخەک بەڕێوەچوو.
سەرەتاى فیستیڤاڵەکە بە ووتەى بەخێرهاتن دەستى پێکرد له‌لایه‌ن راگری كۆلیجه‌وه‌ ,پاشان خوێندکار (ئالاء کەنعان )نوێنەرى لیژنەى ئامادەکارى فستیڤاڵەکە وێڕاى بەخێرهاتنی میوانەکان مەبەست و ناوەرۆکى فیستیڤاڵەکەى بۆ ئامادەبووان خستە ڕوو کە فیستیڤاڵەکە لەگەڵ ئەوەى چەندین تواناى خوێندکارى پیشان داوە، لەهەمان کاتدا کارێکى خێرخوازیە و ئامانج لێى خزمەتکردنى خوێندکارانى کەمدەرامەتە، ئەمەش بەفرۆشتنەوەى ئەو کارە دەستکرد و خواردنە دروستکراوانەى لە فستیڤاڵەکە نمایش کراون ، سوپاسى سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلیمانى کرد کەهەمیشە پالپشت و هاوکارى خوێندکاران بووە بۆ خستنە گەڕى توانا و ووزە و بەهرەکانیان،
دواتر (د.ئاراس عمر کریم ) ڕاگرى کۆلیجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك له‌ ووته‌یه‌كیدا بەگەرمى بەخێرهاتنى سەرۆکى زانکۆ و تەواوى میوانانى ئامادەبووى کرد ,دەستخۆشى خۆى ئاراستەى خوێندکار و ئامادەکارانى فیستیڤاڵەکە کرد،
پاشان چەند چالاکیەکى گۆرانى و میوزیک و شیعر پێشکەش کرا , دواتر داوا لە ئامادەبوان کرا کە بفەرموون بۆ کردنەوەى پێشنگایەک لە فیستیڤاڵەکەدا، کە پێکهاتبوو لە نمایشکردنى چەند تابلۆیەک کە گوزارشتبوو لە تواناکانى ئافرەت,هەروەها نمایشکردنى چەندین کارى دەستى وەک مێخەک و کارى موور و پیشکەشکردنى چەندین کتێبى بەنرخ .

لەبەشێکى تردا چەند جۆرێک لە خواردنى جۆراوجۆر ئامادەکرابوو بۆ ئامادەبوان .
لەبەشى دووەمى فستیڤاڵەکەشدا سوپاس و پێزانین ئاراستەى چەند خوێندکار و دەرچوویەکى کۆلیجى تەکنیکى ئینفۆرماتیک کرا، کە بەردەوام هاوکار و پاڵپشتى کۆلیج بوون لەکار و چالاکیەکانیان, پاشان بەچەندین گۆرانى وهەڵپەرکێ و ئاهەنگ کۆتایی بەفیستیڤاڵەکە هات.