دوكان: له‌یادی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا چالاكییه‌ك به‌ڕێوه‌چوو

  • نیسان 23, 2019
  • 124 Views
دوكان: له‌یادی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا چالاكییه‌ك به‌ڕێوه‌چوو

بەشی پەیوەندییەگشتییەکان و بەبازاڕکردنی پەیمانگای تەکنیکی دوکان، بەبۆنەی یادی ١٢١ ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردییەوە چالاکیەکی ئەنجامدا

بەشی پەیوەندییەگشتییەکان و بەبازاڕکردنی پەیمانگای تەکنیکی دوکان، بەبۆنەی یادی ١٢١ ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردییەوەو بە سەرپەرشتی (م.ھەرمن شێرکۆ)سەرۆکی بەشی پەیوەندییەگشتییەکان و بەبازاڕکردن و خوێندکارانی قۆناغی یەکەم، فلمێکی دۆکیودرامییان پێشکەش کرد بەناونیشانی (بادایک و باوکمان خۆش بوێت چونکە دووبارە نابنەوە)

ھەر لەمیانەی چالاکییەکاندا بەوبۆنەیەوە بۆ ساڵی دووەم ڕۆژنامەی دوکان پرێس ژمارەی (١)ی بەھەوڵ و ماندووبونی خوێندکاران و مامۆستایانی ئەم بەشە بڵاوکرایەوە، کە تیادا چەندین بابەتی گرنگ و ھەمەجۆر خراوەتە بەردیدی خوێنەرانی.