خولێكی تایبەتی تەندروستی بۆ خوێندكاران دەكرێتەوە

  • ئایار 6, 2019
  • 229 Views
خولێكی تایبەتی تەندروستی بۆ خوێندكاران دەكرێتەوە

لەپێناو سوودگەیاندنی زیاتر بە خوێندكاران، رۆژی 2019/5/5 كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی سەر بەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەهاوكاری لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی، خولێكی تایبەتی بۆ چۆنێتی دەرزی لێدان و راكێشانی خوێن و دانانی كانیۆلا و چەندین بواری تری تایبەت بە خوێنبەر و خوێنهێنەرەكانی لەشی مرۆڤ بۆ خوێندكارانی كۆلێجەكە كردەوە.

ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم خولەش پتەوكردنی پەیوەندی زانستی و ئەكادیمی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی و سەندیكای پیشەیی و تەندروستییەكان و خزمەتكردنی زیاتری خوێندكاران و كۆمەڵگەیە.