خوێندكارانی كۆلێجی تەكنیكی‌ كارگێڕی ئەشكەوتی هەزارمێرد پاكدەكەنەوە

  • 2019-05-09
  • 357 Views
خوێندكارانی كۆلێجی تەكنیكی‌ كارگێڕی ئەشكەوتی هەزارمێرد پاكدەكەنەوە

لە گەشتێكی‌ زانستیدا تایبەت بە وانەی كوردۆلۆجی خوێندكارانی قۆناغی یەكی هەر یەك لە بەشەكانی تەكنیكی‌ (كارگێڕی، دارایی و ژمێریاری، پەیوەندییە گشتییەكان و بازاڕگەری) سەردانی ئەشكەوتی هەزارمێردیان كرد.

بە سەرپەرشتی مامۆستایانی بەشەكان و بە یاوەری و هاوكاریی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانی، لە گەشتە زانستییەكەدا خوێندكاران بە مێژووی ئەشكەوتەكە و گرنگی بوونی ئەو ئەشكەوتە بۆ مێژووی كورد و ناوچەكە ئاشناكران.

لە بەشێكی‌ تری گەشتەكەیاندا خوێندكاران هەڵمەتی پاككردنەوەی ئەشكەوتەكەیان ئەنجامدا و تیایدا سەرجەم خۆڵ و خاشاك و ئەو پاشماوە پلاستیكییانەیان پاككردەوە كە گەشتیاران لەدوای خۆیان بەجێیانهێشتووە.