تۆماری ئه‌لیكترۆنیی پڕۆگرامی Internship بۆ خوولی هاوینه‌ی 2019 ده‌ستیپێكرد

  • ئایار 13, 2019
  • 1717 Views
تۆماری ئه‌لیكترۆنیی پڕۆگرامی Internship بۆ خوولی هاوینه‌ی 2019 ده‌ستیپێكرد

به ‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆگرامی Internship ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدانی كار- CDCزانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی لینكی خۆتۆماركردنی بۆ خوێندكارانی به‌شداربووی  پرۆگرامه‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌.

به‌گوێره‌ی پرۆگرامه‌كه‌ خوێندكار ده‌توانێت له‌ رێگه‌ی سایته‌كه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ لینكه‌كه‌یه‌تی https://www.internships.krd/LoginPage  خۆی تۆماربكات.

هه‌نگاوه‌كانی خۆتۆماركردن به‌مشێوه‌یه‌:

هه‌نگاوی یه‌كه‌م: خوێندكار سایته‌كه‌ https://www.internships.krd/ ده‌كاته‌وه‌.

هه‌نگاوی دووه‌م: له‌لای چه‌پی سه‌ره‌وه‌ له‌ شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر له‌ ناو بۆكسێكی ره‌نگ سوور Login ده‌كات.

هه‌نگاوی سێیه‌م: په‌ڕه‌یه‌كت بۆ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ له‌ژێر شوێنی پركردنه‌وه‌ی ئیمه‌یل و پاسوۆرد نووسراوه‌ Create New Account كه‌ به‌ڕه‌نگی زه‌رد دیاریكراوه‌ به‌مجۆره‌:

هه‌نگاوی چواره‌م: خوێندكار كلیك له‌سه‌ر Create New Account ده‌كات و پاشان په‌ڕه‌یه‌كی نوێت بۆ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ دوو بژارده‌ت ده‌داتێ، كه‌ بریتین له‌؛ company و Student  خوێندكار (تیك) نیشانه‌ له‌سه‌ر (Student) ده‌كات، به‌مجۆره‌:

له‌ناو ئه‌م فۆڕمه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌و شوێنه‌ی كه‌ نووسراوه‌ (No Image) خوێندكار پێویسته‌ باج – پێناسی زانكۆیی، ئه‌پلۆد بكات و ناوی خۆی به ‌هه‌مانشێوه‌ی نووسراوی سه‌ر پاسپۆرت بنووسێت و ئیمه‌یڵێكی پڕۆفیشناڵ و به‌رده‌ست كه‌ رۆژانه‌ به‌كاریده‌هێنێت له‌ هه‌ژماری خۆی دابنێت و له‌و شوێنه‌ی كه‌ نووسراوه‌ (Password) خوێندكار ده‌توانێت پاسوۆردێكی جیاواز له‌ پاسوۆردی ئیمه‌یڵه‌كه‌ی به‌كاربهێنێت كه‌ تایبه‌ت بێت به‌م هه‌ژماره و دوای پڕكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م خانه‌كانی ناو فۆڕمه‌كه كلیك له‌سه‌ر (Sing up now) ده‌كه‌یت‌‌ و پاشان وه‌ڵامێكت بۆ دێته‌وه‌ كه‌ نووسراوه‌ Please Wait For Account Activation..

هه‌نگاوی پێنجه‌م: پاشان له‌ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵه‌كه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ داتنابوو ئاگادار ده‌كرێیته‌وه‌ كه‌ هه‌ژماره‌كه‌ت كارایه‌.

دوای په‌سه‌ندكردنی هه‌ژماره‌كه‌ت له‌لایه‌ن CDC له ‌رێگه‌ی سایته‌كه‌وه‌ دووباره‌ داخڵ ده‌بیته‌وه به‌مجۆره‌:

‌له‌م  دوو خانه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ئیمه‌یڵ و پاسوۆردی هه‌ژماره‌كه‌ت ده‌نووسیت و كلیك له‌سه‌ر خانه‌ سووره‌ كه‌ ده‌كه‌یت كه‌ نووسراوه‌ (Log In) و دواتر هه‌ژماره‌كه‌ت ده‌كرێته‌وه‌ و ده‌توانیت لێره‌وه‌ C.V یه‌كه‌ت پڕبكه‌یته‌وه‌.

دوای پڕكردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی C.V یه‌كه‌ت، ده‌توانیت به‌ گوێره‌ی پسپۆڕی خۆت، داوای ده‌رفه‌تی راهێنان بكه‌یت، به‌ گوێره‌ی پێداویستی كۆمپانیاكان و داواكاری بۆ (‌ 1 تا 3 ) كۆمپانیا پێشكه‌ش بكه‌یت.