وۆركشۆپێكى نێودەوڵەتى لە زانكۆى پۆلیتەكنیكى سلێمانى بەڕێوەدەچێت

  • ئایار 17, 2019
  • 323 Views
وۆركشۆپێكى نێودەوڵەتى لە زانكۆى پۆلیتەكنیكى سلێمانى بەڕێوەدەچێت

پڕۆژەی تۆڕی کەلەپووری کولتووری لە گرووپی توێژینەوەی کەلەپووری کولتووریی دیجیتاڵی Digital Cultural Heritage (DCH) سەربە سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هاوکاری ئیراسمۆس پلەسی زانکۆمان و زانکۆی ڕێدینگی بەڕیتانی وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی بۆ بەڕێزان پرۆفیسۆر د. ڕۆجەر ماسیۆس، ویندی ماسیۆس، و ئەیمی ڕیچاردسن ڕێکدەخات بە ناونیشانی “شوێنەوارناسی، کەلەپوور، و سەستەینەبلیتی”.
لەمیانی وۆرکشۆپەکەدا، پێشکەشکاران سەرەتا بە باسکردنی گرنگی هەنووکەیی شوێنەوارناسی و کەلەپوور دەست پێدەکەن. دکتۆر ویندی ماسیۆس باسی ئەوە دەکات کە چۆن پرسەکانی سەستەینەبلیتی دەتوانێت چوارچێوەیەکی گرنگی کارکردنمان بۆ دەستەبەر بکات بۆ پشکینینی ڕابردوو، ئێستا و داهاتووی بەردەوامی گەشەسەندن. دکتۆر ئەیمی ڕیچاردسن گفتوگۆی بەڵگە نوێکان دەکات لەمەڕ تۆڕەکانی بەیەکەوەبەستن و پەیوەندی لە چاخی بەردیین و گۆڕانکاری و تازەگەرییەکان و جێبەجێکردنی تەکنیکە زانستییەکان تۆ مەتریاڵە دێریینەکان. پڕۆفیسۆر ڕۆجەر باس لە پرسەکانی بەرگەکردن و بەردەوامی لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەوە دەکات لە بوارەکانی بەڕێوەبردن و بیرۆکراسیەتی میزۆپۆتامیای دێریندا.

بایۆگرافیای پێشکەشکاران:

دکتۆر ویندی ماسیۆس پڕۆفیسۆری یاریدەدەری شوێنەوارناسییە لە زانکۆی ڕێدینگ. ویندی هاوبەڕێوەبەری پڕۆژەی شوێنەوارناسی ناوەندی زانگرۆس و توێژینەوەکردنە لەسەر ڕەگوڕیشەکانی کشتوکاڵ وکۆمەڵە نیشتەجێبووەکان و سەرچاوەکانی بەڕێوەبردن لە عێراق ئێراندا لە ماوەی نێوان ١٢،٠٠٠ بۆ ٨،٠٠٠ ساڵ لەمەوبەردا. ویندی بوارەکانی خوێندی مەتڕیاڵی بیناسانی ڕۆژهەڵاتی و ژینگەکانی بنیادنانی دێرینی خوێندووە لە سەرانسەری باشووری ئاسیا و لە ساڵی ١٩٨٧ وە، بەتایبەتی بۆ دکتۆراکەی و وەکو سکۆلەری هاوڕێ لە بەشی شوێنەوارناسی و پەیمانگای ماکدۆناڵد بۆ توێژینەوە شوێنەوارناسییەکان لە زانکۆ کامبریج لە نێوان ساڵانی ١٩٧٨- ٢٠٠٠.

پرۆفیسۆر ڕۆجەر ماسیۆس مامۆستای شوێنەوارناسی ڕۆژهەڵاتی نزیک لە زانکۆی ڕێدینگ لە بەریتانیا و سەرۆکی ڕێکخراوی RASHID International ـە. ساڵی ١٩٨٣ لە زانکۆی مانچێستەر بڕوانامەی بەکالۆریوۆسی لە شوێنەوارناسی و مێژووی کۆن وەرگرتووە. ساڵی ١٩٨٤ بڕوانامەی ماستەر و ساڵی ١٩٩٠ دکتۆرای لە شوێنەوارناسی میزۆپۆتامیا لە زانکۆی کامبریج بەدەستەێناوە. لە ساڵی ١٩٨٦ تا ١٩٩٥ وەكو ئەمینداری کتێبخانە و بەڕێوەبەری کۆلێجی شوێنەوارناسی بەریتانی لە بەغداد کاری کردووە. لە عێراقدا سەرپەرشتی هەڵکۆڵینەکانی شوێنەواری جادمێت نەسر و هەروەها وەك بەڕێوەبەری مەیدانی شوێنەواری شاری سۆمەری ئەبو سەلامیخ کاری کردووە. لە ١٩٩٤ بۆ ١٩٩٦ هەڵکۆڵینەکانی گەورە شوێنەواری تەل براك لە سوریای بەڕێوەبردووە. وەك بەڕێوەبەری پەیمانگای بەریتانی شوێنەوارناسی لە ئەنکارا، لەو شارە لە ساڵەکانی ١٩٩٥ تا ٢٠٠١ ژیاوە. لەم ڕۆڵەدا پڕۆژەیەكی ڕووپێوی فرەماوەی بەڕێوەبردووە بە ناوی پرۆژەی پافلاگۆنیا. هەروها وەكو بەڕێوەبەری مەیدانی لە شوێنەواری جاتال هۆیوك ی کەلەپوری جیهانی یونسکۆ لە تورکیا لە ساڵی ١٩٩٣ بۆ ١٩٩٦ کاری کردووە. لە ٢٠٠٦ بوو بە بەڕێوەبەری کۆلێجی شوێنەوارناسی بەریتانی لە عێراق کە لەم ڕۆڵەدا سەرپەرشتی گۆڕینی ئەم دامەزراوەیەی بۆ پەیمانگای بەریتانی بۆ دیراسەی عێراق کرد تا ساڵی ٢٠١٢.

ئەیمی ڕیچاردسن توێژەری پێشکەوتووە لە زانکۆی ڕێدینگ لە پڕۆژەی شوێنەوارناسی ناوەندی زاگرۆس. ئەیمی تایبەتمەندە لە بواری کولتووری مەتریاڵی چاخی بەردیین و بڕۆنزی ناوچەی میزۆپۆتامیا.

پڕۆژەی تۆڕی کەلەپوری کەلتوری نێودەوڵەتی لە لایەن تۆڕی نەهرەین ی زانکۆی UCLی بەریتانیەوە فەند کراوە بەهاوبەشی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، زانکۆی رێدینگ و زانکۆی لیستەری بەڕیتانی.

بەروار: ڕۆژی دوو شەممە ٢٠ی ٥ی ٢٠١٩
کاتژمێر: ٢ بۆ ٥ی پاشنیوەڕۆ
شوێن: هۆڵی پیرەمێرد، نەۆمی زەمینی بینای سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، قڕگە (پشت بەنزینخانەی وڵات).

* تێبینی: ئەم وۆرکشۆپە کراوەیە بۆ خوێندکاران، ئەندامانی فاکەڵتی و توێژەران و پیشەییەکان لە پسپۆڕی جیاواز ەەروەەا ئەندامانی ئارەزومەند لە ڕێکخراوە گشتی یان حکومی و ناحکومییەکان. ئامادەبووان بڕوانامەی بەشداربوونیان لەلایەن تیمی پڕۆژە نێودەوڵەتیەکەوە پێ دەدرێت.

بۆ بەشداربوون، تکایە لەم لینکەدا خۆت ناونووس بکە.

https://www.surveymonkey.com/r/XGX3QP5