وەزارەتى خوێندنى باڵا و رێكخراوێكى ئەڵمانى رێككەوتنێكى گرنگیان واژۆكرد

  • ئایار 18, 2019
  • 132 Views
وەزارەتى خوێندنى باڵا و رێكخراوێكى ئەڵمانى رێككەوتنێكى گرنگیان واژۆكرد

بڕیارە مانگى تەمموزى داهاتوو پرۆژەیەكى هاوبەشى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمى كوردستان و رێكخراوى زێڤاى ئەڵمانى بۆ متمانە بەخشین بە زانكۆكان لە هەرێمى كوردستان رابگەیەندرێت.

لە كۆتایی كۆنفرانسى بە نێودەوڵتیكردنى خوێندنى باڵا لە ئەڵمانیا، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمى كوردستان و رێكخراوى زێڤاى ئەڵمانى بۆ متمانە بەخشین بە زانكۆكان رێككەوتنێكیان واژۆكرد.

د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمى كوردستان رایگەیاند: رێككەوتننامەیەكى سەرەتاییە لەگەڵ رێكخراوى زێڤاى ئەڵمانى واژۆكردووە كە تایبەتە بە پرۆژەى متمانە بەخشین بە زانكۆكان، وتیشى: لە 1ى مانگى تەمموزى داهاتوو بەئامادەبوونى نوێنەرانى رێكخراوەكە لە هەرێمى كوردستان پرۆژەكە رادەگەیەندرێت.

هاوكات پیتەر سەن لە رێكخراوى زێڤاى ئەڵمانى راگەیاند: پرۆژەكە بە بەشدارى دامەزراوەكانى خوێندنى باڵاى هەرێمى كوردستان جێبەجێ دەكرێت و رۆڵى گەورەى دەبێت لە بەرزكردنەوەى ئاستى زانكۆكانى هەرێمى كوردستان.