پەیمانگای تەكنیكی دوكان

  • ئاب 27, 2015
  • 497 Views
پەیمانگای تەكنیكی دوكان

پەیجی تایبەت بە پەیمانگا

پەیمانگای تەكنیكی دوكان دروست كرا بە فەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (3437) لە بەرواری (24/5/2004) و بەفەرمانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە(1954) لەبەرواری (2/6/2004)
لەسەرەتادا بڕیاردرا بەشی (سینەما) بكرێتەوە بەڵام لەبەرنەبوونی كادری پێویست ئەو بەشە داخرا و بەشی (گەشت وگوزار ) لەپەیمانگای تەكنیكی سلێمانی گوازرایەوە بۆ پەیمانگاكەمان ، دواتر لەساڵی (2006) بەشی (كارگێڕی بانكەكان) بەفەرمانی دەستەی خوێندنی تەكنیكی سلێمانی ژمارە (5411) لەبەرواری (5/11/2006) بۆ ساڵی خوێندنی (2006-2007) ،دوای ئەو بەشە لەساڵی (2007) بەشی (كارگێڕی كار) كرایەوە بە فەرمانی دەستەی خوێندنی تەكنیكی سلێمانی ژمارە (2581) لەبەرواری (16/6/2007) بۆ ساڵی خوێندنی (2007-2008) .

دوای ئەوە بۆ ساڵی (2009) بەشی (ژمێریاری ) كرایەوە بەفەرمانی دەستەی خوێندنی تەكنیكی سلێمانی ژمارە (288) لە بەرواری (5/7/2009) بۆ ساڵی خوێندنی (2009-2010) ، بۆ زیاتر گرنگی دان بە پرۆسەی خوێندن لە هەرسێ‌ بەشی (كارگێڕی كار – كارگێڕی بانك – ژمێریاری ) لە خوێندنی ئێواران كرایەوە بە فەرمانی دەستەی خوێندنی تەكنیكی سلێمانی ژمارە (9337)لە بەرواری (3/12/2009) بۆ ساڵی خوێندنی (2009-2010) .

دواتر بە فەرمانی دەستەی خوێندنی تەكنیكی سلێمانی ژمارە (163) لەبەرواری (10/1/2011) بەشی (ئەلكترۆنیك) كرایەوە بۆ ساڵی خوێندنی (2011-2012) ، دوابەدوای كردنەوەی ئەم بەشانە بۆ زیاتر بەرەو پێش بردنی ڕەوتی خوێندن لە كوردستان و سەرجەم زانكۆ و پەیمانگاكان وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە فەرمانی ژمارە (9/8707) لە بەرواری (22/5/2011) بڕیاری دا بە كردنەوەی خوێندن واتەپەیڕەوكردنی سیستەمی (پارالێڵ) لە قۆناغەكانی خوێندنی ( دبلۆم – بكالۆریۆس – ماستەر ) بۆ ساڵی خوێندنی (2011-2012) .

پەیمانگای تەكنیكی دوكان تا ئێستا پێنج بەشی زانستی هەبووە،بەڵام لەئێستادا تەنها چوار بەشی زانستی هەیە،
ئامانجی پەیمانگا:
پێگەیاندنی كادری مامناوەند پێدانی بڕوانامەی دیبلۆمی تەكنیكی لەبوارەكانی(كارگێڕی وبانك و ژمێریاری والكترونیك)تا بتوانرێت خزمەتی زیاتر بە وڵات بكرێت و برەوی زیاتر بدرێت بە دام ودەزگاكانی هەرێم وڕاپەڕاندنی ئیش و كارەكان.

ژمارەی خوێندكارانی پەیمانگا بریتین لە(1514)خوێندكاری بەیانیان ئێواران.

بەشە زانستیەكانی پەیمانگای تەكنیكی دوكان بریتین لە
كارگێڕی بانكەكان2006كارگێڕی كار2007
ژمێریاری2009كارگێڕی بانكەكان/ ئێواران2009
كارگێڕی كار/ ئێواران2009ژمێریاری/ ئێواران2009
ئەلیكترۆنیك2011

ئەنجومەنی پەیمانگا

د. کاوە رەزا سەرۆكی ئەنجومەن
لگیف كامل حامد – بڕیاردەری ئەنجومەن
نزار قادر گورون – ئەندام
د.حسن ممحمد عمر – مامۆستا – ئەندام
عمر مصگفی محمد – م.یاریدەدەر – ئەندام
ڕێواس مولود حسین – ئەندام
بڵند عگا محمد – ئەندام