وۆركشۆپێك له‌سه‌ر دۆخی به‌ڕێوه‌بردنی شوێنه‌وارو كه‌له‌پور له‌كوردستان به‌ڕێوه‌چوو

  • 2019-05-21
  • 580 Views
وۆركشۆپێك له‌سه‌ر دۆخی به‌ڕێوه‌بردنی شوێنه‌وارو كه‌له‌پور له‌كوردستان به‌ڕێوه‌چوو

پڕۆژەی تۆڕی کەلەپووری کولتووری لە گرووپی توێژینەوەی  کەلەپووری کلتووری دیجیتاڵی سەربە زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ،  وۆرکشۆپێکی نێودەوڵه‌تی  ڕێکخست بە ناونیشانی “دۆخی به‌ڕێوه‌بردنی شوێنه‌وارو كه‌له‌پور له‌كوردستان له‌به‌ر ڕۆشنایی یاسای عێراقی و ڕێوشوێنه‌ نێو ده‌وڵه‌تییه‌كاندا”.

كاژمێر 10 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21 ی ئایاری 2019 له‌هۆڵی هۆتێل های كرێست له‌شاری سلێمانی ، تۆڕی کەلەپووری کولتووری لە گرووپی توێژینەوەی  کەلەپووری کلتووری دیجیتاڵی سەربە زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هه‌ستا به‌ ئه‌نجامدانی وۆركشۆپێكی سنوردار بۆ چه‌ند توێژه‌رو پسپۆرێكی بواری شوێنه‌وار ناسی و كه‌له‌پوری به‌سه‌رپه‌رشتی د. سعد بشیر اسكنده‌ر .

سه‌ره‌تای وۆركشۆپه‌كه‌ له‌لایه‌ن د. ڕۆژین كمال ه‌وه‌ كرایه‌وه‌ به‌ به‌خێرهێنانی ئاماده‌بوانی وۆركشۆپه‌كه‌و باسكردنی سه‌ره‌تایه‌ك له‌ ئامانجی پرۆژه‌كه‌ .

پاشان له‌لایه‌ن د. سعد بشیر اسكنده‌ره‌وه‌ به‌ تێروته‌سه‌لی باسی له‌ پرۆژه‌ی وۆركشۆپه‌كه‌ كرد و ئاماژەی دا بە مێژوو و چۆنێتی کارکردن و ژێرخان و میکانیزمی چالاکردن و هاوچەرخکردنەوەی بواری شوێنه‌وارناسی و كه‌له‌پوری جیهانی به‌گشتی و به‌تایبه‌ت له‌هەرێمی کوردستان و عێراقدا.

لە بەشێکی تری وۆرکشۆپەکەدا، ئامادەبووان گفتووگۆ و گەنگەشەی وردی ئەو فاکتەرو ڕەهەندانەیان کرد کە دەبنە هۆی گرفت و ئاستەنگ لەبەردەم پرۆژه‌و كاره‌ هاوبه‌ش له‌پێناو هاوچه‌رخكردن و خزمه‌تكردنی بواری شوێنه‌وارو كه‌له‌پوری كلتوری، هه‌روه‌ها باسی له‌ شیکردنەوە شوێنەوارناسییەکان و ڕەهەندە سیاسییەکانی ڕابردوو، دووبارەبوندیادنانەوەی مێژووی مۆزەخانە و یەکە شوینەوارییەکان، چاودێریکردنی یەکە شوێنەوارییەکان و دۆکیومێنتکردنی بەشە تێکشکاو و خراپبووەکانی،  هه‌روه‌ها پلاندانان بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی توێژینه‌وه‌كان كۆبكرێنه‌وه‌و كاری جددیان له‌سه‌ر بكرێت.

پڕۆژەی تۆڕی کەلەپوری کەلتوری نێودەوڵەتی لە لایەن تۆڕی نەهرەین ی زانکۆی UCLی بەریتانیەوە فەند کراوە بە هاوبەشی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، زانکۆی رێدینگ و زانکۆی لیستەری بەڕیتانی.

جێ ی ئاماژه‌ بۆ كردنه‌ پرۆژه‌كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ د. سعد بشیر و د. ڕۆژین كمال و پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی پرۆفیسۆر د. رۆجه‌ر ماسیۆس له‌زانكۆی ریدینگی به‌ریتانی و د. رۆس یه‌نگ له‌ زانكۆی لیسته‌ری به‌ریتانی به‌ڕێوه‌ده‌برێت.

پڕۆژەی تۆڕی کەلەپووری کلتووری یەکەم پڕۆژە توێژینەوەی گەورەی فەندکراوی بەڕیتانی فرەهاوبەشی بەڕیتانیە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وەک لایەنی بەدەستهێنەر و سەرپەرشتیاری سەرەکی پڕۆژەکە. جێبەجێکاری پڕۆژەکە گروپی توێژینەوەی کەلەپووری کلتووریی دیجیتاڵیە کە لەلایەن د. ڕۆژین کمال ەوە دامەزراوە وسەرۆکایەتی ئەکرێت. لەماوەی تەمەنە کورتەکەی دا، ئەم گروپە توێژینەوەیە توانیویەتی ژمارەیەکی بەرچاو چالاکی و پڕۆژەی زانستی فرەهاوبەشی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی فەندکراو بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەدەست بهێنێت.