ئێوارەخوانێك بۆ خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكانی چەمچەماڵ رێكخرا

لەمیانی بەسەركردنەوەی خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكانی زانكۆ لە مانگی پیرۆزی رەمەزان، ئێوارەخوانێكی بەربانگ بۆ خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكانی كوڕان و كچانی پەیمانگای تەكنیكی چەمچەماڵی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی رێكخرا. وەك نەریتێكی ساڵانە و بەتایبەت لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا و بۆ هاوكاریكردنی خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكان كە لەئێستادا لە تاقیكردنەوەكاندان، لێپرسراوانی حزبی و حكومی و خێرخوازان، بە ئامادەكردنی ئێوارەخوان، خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكان