وەفدێکی وەبەرهێنانی پارێزگای کرماشان سەردانی كۆلێجی زانسته‌ پراكتیكییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد

  • ئایار 22, 2019
  • 161 Views
وەفدێکی وەبەرهێنانی پارێزگای کرماشان سەردانی كۆلێجی زانسته‌ پراكتیكییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد

بەرواری ۲۱ ئایاری ۲٠۱۹ وەفدێکی باڵای وەبەرهێنانی پارێزگای کرماشانی ئێران سەردانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی- کۆلێجی تەکنیکی زانستە پڕاکتیکیەکانی هەڵەبجەیان کرد له‌لایه‌ن د.كارزان عبداللە محمد ڕاگری كۆلێجی تەكنیكی زانستە پراكتیكیەكانی هەڵەبجە و پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجە وهەژار جلال یاریده‌ده‌ری ڕاگر پێشوازیەکی گەرمیان لێکردن،


له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا ڕاگری كۆلێج كارو چالاكییەكان لە بوارە جیایاكانی زانست و ئەكادیمیا و بۆ ئامادەبووان باسكرد و ئامانج و تێڕوانینی کۆلێجی بۆ ئامادەبووان روونكرده‌وە، هەروەها جەخت لەسەر پتەوكردنی پەیوەندیە ئەكادیمی و فێركاریەكانی نێوان هەردولا كرایەوە.

دواتر وەفدی ناوبرا ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان خستەروو ئەویش ئەنجامدانی کاری هاوبەش و ئەنجامدانی پرۆژەی گەورەی کشتوکاڵی و تاقیگەی کشتوکاڵی یه‌ لەپاریزگای هەڵەبجە و گفتۆگۆو بیرورا ئاڵو گۆر کرا سەبارەت بەوەی کۆلێجەکە چەندین پسپۆری کشتوکاڵی تیدایە هاوکاریان بكه‌ن لەکردنەوەی هەرپرۆژەیەکی کشتوکاڵ کەلەو پارێزگایه‌دا ئه‌نجام بدرێت .


ئەم کارانەش لەچوارچێوەی ئەوهەوڵانه‌یه‌ كه‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بەبەرنامە کاری له‌سه‌ر ده‌كات بەمەبەستی پیش خستنی ئاستی زانستی و ئه‌كادیمی و خومه‌تكردنی زیاتری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ خویندکارانی کۆلێج وپەرەپێدانی تواناكانی خوێندكاران و میوانداریكردنیان لە خولە هاوینیەكاندا.