به‌وێنه‌: تاقیكردنەوەی كۆتایی زمانی ئینگلیزی (foundation) بۆ خوێندكارانی كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی به‌ڕێوه‌چوو

  • 2019-05-22
  • 329 Views
به‌وێنه‌: تاقیكردنەوەی كۆتایی زمانی ئینگلیزی (foundation) بۆ خوێندكارانی كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی به‌ڕێوه‌چوو

لەپێناو بەرزكردنی ئاستی توانستی زمانی ئینگلیزی، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی پرۆگرامی زمانی ئینگلیزی (foundation) بۆ خوێندكارەكانی جێبەجێ دەكات ، كە دەچێتە چوارچێوەی ئەو چاكسازییانەی كە بۆ پرۆسەی خوێندن لەلایەن سەرۆكایەتی زانكۆوە بڕیاری لەسەر دراوە ئەمڕۆش 2019/5/22 لەو چوارچێوەیەدا خوێندكارانی قۆناغی یەكەمی كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی تاقیكردنەوەی كۆتاییان ئەنجامدا كە پێكهاتبوو لە تاقیكردنەوەكانی (خوێندنەوە و نووسن ) و (گوێگرتن و گفتووگۆكردن).

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ یەكەمینجار و وەك یەكەمین زانكۆ لەسەر ئاستی هەرێم كۆرسی زمانی ئینگلیزی (foundation)ی بۆ خوێندكارانی قۆناغی یەكەمی چوار كۆلێج و دوو پەیمانگای زانكۆ دەستپێكرد.