بۆ یه‌كه‌م جار تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زمونی هه‌ڵسه‌نگاندنی زمانی ئینگلیزی به‌ڕێوه‌چوو

  • ئایار 28, 2019
  • 366 Views
بۆ یه‌كه‌م جار تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زمونی هه‌ڵسه‌نگاندنی زمانی ئینگلیزی به‌ڕێوه‌چوو

به‌ئامانجی ده‌ستكه‌وتنی داتاو زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر ئاستی توانستی زمانی ئینگلیزی له‌نێو مامۆستایان و خوێندكاراندا و هه‌وڵدان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌و زمانه‌ جیهانییه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان، وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی وه‌زره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ئاراسته‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زمانی ئینگلیزی بۆ مامۆستایان و خوێندكاران، پرۆژه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی توانستی زمانی ئینگلیزی بۆ مامۆستایان و خوێندكارانی سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڕیاری لێدراوه‌و ئه‌مڕۆ 28 ی ئایاری 2019 له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی ( English First ) و به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی سه‌نته‌ری نێو ده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ به‌ڕێوه‌چوو له‌ هۆڵی تاقیگه‌كانی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات له‌ماوه‌ی ڕابردوودا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌وه‌ بانگهێشتی زانكۆكان كرا بۆ گفتوگۆو وه‌رگرتنی ڕاو سه‌رنج له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ .

ئه‌مڕۆ 28 ی ئایاری 2019 له‌ به‌ ئاماده‌بوونی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ڕاگره‌كانی كۆلێجی ته‌كنیكی (ئینفۆرماتیك و ئه‌ندازیاری و كارگێڕی) كه‌مپی كۆلیجه‌ ته‌كنیكییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ قۆناغ و هه‌ر كۆلیجه‌و به‌جیا تاقیكردنه‌وه‌یان به‌شێوازی ( On Line ) به‌ڕێوه‌چوو كه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌مامۆستایان و خوێندكاران به‌شداریان تیادا كرد.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ (م. هێڤار محمد تۆفیق) مامۆستا له‌سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ سایتی زانكۆ به‌م شێوه‌یه‌ دوا: