دووەمین سمپۆزیۆمی پڕۆژەی تایگرس دەستیپێكرد

  • 2019-06-14
  • 702 Views
دووەمین سمپۆزیۆمی پڕۆژەی تایگرس دەستیپێكرد

بە بەشداری شاندێكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، دووەمین سمپۆزیۆمی پرۆژەی تایگرس لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی دهۆك بەڕێوەدەچێت، كە لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە سپۆنسەر كراوە.

رۆژی پێنجشەممە 2019\6\13 لەژێر ناونیشانی ” ستراتیژی نێودەوڵەتی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان سیمپۆزیۆمەكە بەرێوەچوو، بە بەشداری و ئەندامێتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و دەستەی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی و هەشت زانكۆی حكومی بەشدار لە پڕۆژەی تایگرس و لە نێویشیاندا زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كە یەكێك بوو لە زانكۆ بەشداربووەكان.

شایانی باسە شاندی زانكۆ پێكهاتبوون لە بەڕێزان م. بەختیار عبید شریف بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی زانكۆ و خاتوو سۆزیار عومەر حەمەكەریم لە بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان بەشدارییان لە سیپۆزیۆمەكەدا كرد.

لە چوارچێوەی سیپۆزیۆمەكەدا م.بەختیار عبید شریف سیمینارێكی دەربارەی پلانی ستراتیجی نێودەوڵەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پێشكەشكرد.