زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەشداری لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەكێتی ئەوروپا دەكات

  • 2019-06-18
  • 300 Views
زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەشداری لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەكێتی ئەوروپا دەكات

لەسەر بانگهێشتی باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا و رێكخراوی ژنانی نەتەوەیەكگرتووەكان، بەڕێوەبەری سەنتەری یەكسانی جێندەری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وەك نوێنەری زانكۆ بەشداری لە كۆربەندی هەردوو رێكخراوەكە كرد كە تایبەت بوو بە ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەكێتی ئەوروپا.

رۆژی 2019/6/16 خاتوو دڵپاك تاهیر بەڕێوەبەری سەنتەری یەكسانی جێندەری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وەك نوێنەری زانكۆ بەشداریكرد لە كۆربەندێكی تایبەت بە ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەكێتی ئەوروپا، كە كۆربەندەكە دوو تەوەری سەرەكی لە خۆگرتبوو، كە بریتیبوون لە پرسی ژن لە هەموو كایەكاندا لە عیراقدا، لەگەڵ پرسی ژینگە و مەترسییەكانی. لە كۆربەندەكەدا چەندین كەسی پسپۆر چەند بابەتێكیان بە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی پێشكەش كرد لەوانە: باڵیۆزی هۆڵەنداو باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا و د.سەرباخ خانمی یەكەمی عیراق و ئاڵا تاڵەبانی و د.چۆمان هەردی و بەرپرسی رێكخراوی NUFPA لە عیراق و بەرپرسی رێكخراوی UnWomen لە عیراق و باڵیۆزی ئەلمانیا لە عیراق.

شایەنی باسە لەسەر ئاستی كوردستان تەنها نوێنەری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆكانی جیهان و راپەرین ئامادەبوون، كە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەمیانی بەڕێوەچوونی كۆڕبەندەكەدا بەمەبەستی ئەنجامدانی كاری هاوبەش و بەرەوپێشبردنی پرۆسەی خوێندن و پەروەردە پەیوەندی لەگەڵ چەندین كەسایەتی نێودەوڵەتیدا گرێدا.