ڕێككه‌وتنێكی زانستی له‌نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی ته‌كنیكی باكوری عێراق واژۆكرا

  • حوزه‌یران 22, 2019
  • 310 Views
ڕێككه‌وتنێكی زانستی له‌نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی ته‌كنیكی باكوری عێراق واژۆكرا

له‌درێژه‌ی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ئامانجی دروستكردنی په‌یوه‌ندی زانستی و ئه‌كادیمی و بره‌ودان به‌ توانا زانستییه‌كان و ئاڵوگۆڕكردنی لێهاتوویه‌كان و به‌ستنی كۆنفرانسی زانستی هاوبه‌ش  ، ڕێككه‌وتنێكی زانستی له‌نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی ته‌كنیكی باكوری عێراق واژۆكرا.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22 ی حوزه‌یرانی 2019 پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ هاوڕێیه‌تی یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و ژماره‌یه‌ك له‌ ڕاگرانی كۆلێج و په‌یمانگاكان و به‌رپرسانی ئۆفیسی نێوده‌وڵه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌كانی زانكۆ پێشوازی كرد له‌  د. موفق یحی حمدون سه‌رۆكی زانكۆی ته‌كنیكی باكوری عێراق و وه‌فدێكی هاوڕی ی.

پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌پاش به‌خێرهێنانیان بۆ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و شاری سلێمانی ، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌ لێك نزیك بونه‌وه‌یان له‌پێناو زیاتر خزمه‌تگه‌یاندن به‌ خوێندكارانی زانكو . هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی كرد كه‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی نزیكه‌ی 70 ڕێككه‌وتن و لێكگه‌یشتنی زانستی له‌نێوان خۆی و زانكۆو په‌یمانگاكانی ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ واژۆ كرد و زیاتر له‌ 50 ڕێككه‌وتنیان له‌بواری جێ به‌جێ كردندایه‌، هیوای خواست ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ بێته‌ مایه‌ی سودی گه‌وره‌ بۆ هه‌ردوولاو هه‌نگاوی ئه‌رێنی بنرێت به‌ئاراسته‌ی گه‌شه‌كردنی بواری زانستی هه‌ردوو زانكۆ.

له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆكی زانكۆی ته‌كنیكی باكوری عێراق سوپاسی خۆی و وه‌فدی هاوڕێ ی گه‌یانده‌ سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ شایسته‌یه‌و ڕایگه‌یاند زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان زانكۆی باوه‌ڕپێكراون و ناوو ناوبانگی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیش له‌ئاستێكی زۆر به‌رزدایه‌ هه‌ربۆیه‌ حه‌زمانكرد لێكگه‌یشتن و ڕێككه‌وتنی زانستی هه‌بێت له‌نێوانماندا ، ئومێدی خواست له‌كه‌مترین ماوه‌دا بتوانین كاری نوێ و هه‌نگاوی باش هه‌ڵبگرین كه‌ هه‌ردوولامان ووزه‌و تواناكانمان ئاڵوگۆڕبكه‌ین و ئاستی زانستی زانكۆكانمان به‌رزتر بكه‌ینه‌وه‌.

پاشان لۆگۆی هه‌ردوو زانكۆ به‌دیاری به‌خشرایه‌ هه‌ردوو سه‌رۆك زانكۆ.

م. بختیار عبید شریف به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زانكۆ به‌م شێوه‌یه‌ بۆ سایتی زانكۆ دوا: