وۆركشۆپی به‌ڕێوه‌بردنی فرۆش و خزمه‌تكردنی كڕیاران بەڕێوەدەچێت

  • ته‌مموز 1, 2019
  • 127 Views
وۆركشۆپی به‌ڕێوه‌بردنی فرۆش و خزمه‌تكردنی كڕیاران بەڕێوەدەچێت

ڕۆژی 30-6-2019، به‌شی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان و بازاڕگه‌ریی کۆلێجی تەکنیکیی کارگێڕی له‌ هۆڵی سیمیناری كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی، وۆركشۆپێكی بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ خوێندكارانی به‌شه‌كه‌ رێكخست له‌ژێر ناونیشانی (به‌ڕێوه‌بردنی فرۆش و خزمه‌تكردنی كڕیاران).

له‌ ده‌ستپێكی وۆركشۆپه‌كه‌دا، د.كاروان عه‌لی سه‌رۆكی به‌ش باسی له‌ گرنگی و ئامانجی وۆركشۆپه‌كه‌ كرد كه‌ سوودی زۆری بۆ خوێندكارانی به‌شدار ده‌بێت بۆ ئاینده‌ و ژیانی پیشه‌ییان.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ به‌رنامه‌و پلانی به‌شه‌كه‌شدا كه‌ كارده‌كات بۆ به‌هێزكردنی توانای خوێندكاران و هه‌لڕه‌خساندن بۆیان له‌ بازاڕی كار له‌ كه‌رتی تایبه‌ت چ له‌ ئاستی ناوخۆی كوردستان یان له‌ ده‌ره‌وه‌.

دواتر، د.عه‌بدولقادر ره‌حومی ئه‌حمه‌د، مامۆستای به‌شی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان و بازاڕگه‌ری و مامۆستای وۆركشۆپه‌، ورده‌كارییه‌كان و ئامانجی وۆركشۆپه‌كه‌ی روونكرده‌وه‌ بۆ به‌شداربووان و پرۆگرامی كار ده‌ستپێكرد.

وۆركشۆپه‌كه‌ هاوشێوه‌ی پرۆگرامی خوێندنی به‌شه‌كه‌ به‌ زمانی ئینگلیزییه‌و ماوه‌ی چوار رۆژی ده‌خایه‌نێت و (له‌ 30ی حوزه‌یران بۆ 3ی ته‌موزی 2019).