هەڵمەتی شاڕێی گەیشتن بە زانكۆ

  • ته‌مموز 12, 2019
  • 372 Views
هەڵمەتی شاڕێی گەیشتن بە زانكۆ

لەلایەن پەیجی تۆماری گشتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانیەوە هەڵمەتی شاڕێی گەیشتن بە زانكۆ بەڕێوەدەچێت بەمەبەستی پێدانی زانیاری بە خوێندكاران تا بتوانن فۆرمی تایبەت بە وەرگرتنیان لە زانكۆ بەباشترین شێوە پڕبكەنەوە.

فۆرمی زانكۆلاین لە چەند بەشێك پێكدێت بەشی سەرەكی فۆڕمەكە تایبەتە بە هەڵبژاردنی ئەو بەشانەی كە خوێندكار خوازیارە لێیان وەربگیرێت خوێندكاری خۆشەویست تكایە پشت بە هیچ كەس و سەنتەرێكی بازرگانی مەبەستە بۆ پڕكردنەوەی فۆرمەكەت سەرەتا زۆرترین بەش دیاری بكە پاشان بە وشەی بەكارهێنەرو تێپەرەكەت داغلی ناو سایتی ڕێگای زانكۆ ببە و ئەو بەشانەی كە دیاریت كردوە لە سیستەمەكە هەڵیان بژێرە و لە تەنیشت هەر بەشێك نمرەی دیاری كراوی تۆ بە سیستمی كریدت بۆ ئەو بەشە دەنوسرێت واتە پێویست ناكات نمرەی خۆت بۆ هەر بەشێك حساب بكەیت بۆی بزانی نمرەكەت چەندە سیستمەكە خۆی بۆت ئەژمار دەكات، وە دوای هەڵبژاردنی بەشەكان دڵنیابەرەوە لە ناردنی فۆرمەكەت.

شایەنی باسە ساڵی رابردوو نزیكەی 800 خوێندكار كە لە سەنتەرە بازرگانییەكان فۆرمیان پڕكردبۆیەوە فۆرمەكانیان نەنێردرابوو بۆیە ناویان لە هیچ شوێنێك نەهاتەوە، لەبەرئەوە دڵنیابەرەوە لە ناردنی فۆرمەكەت.