زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەشداری وۆركشۆپی تایبەت بە ستراتیجی نێودەوڵەتی زانكۆكان دەكات

  • ته‌مموز 12, 2019
  • 319 Views
زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەشداری وۆركشۆپی تایبەت بە ستراتیجی نێودەوڵەتی زانكۆكان دەكات

لە چوارچێوەی پڕۆژەی تایگرس كە تایبەتە بەنێودەوڵەتیكردنی زانكۆكانی كوردستان، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەشداری وۆركشۆپی تایبەت بەستراتیجی نێودەوڵەتی زانكۆكان كرد كە لە زانكۆی مەساریك لە وڵاتی چیك بەڕێوەچوو.

لە وۆركشۆپەكەدا كە رۆژانی 24 تا 27 ی حوزە یرانی 2019 بەڕێوەچوو، هەریەك لە بەڕێزان پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و م. بەختیار عوبێد شەریف بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان بەشداربوون و تیایدا سەرەڕای وۆڕكشۆپەكە گفتوگۆ و كۆبوونەوە لەسەر شێوازی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە كرا و دەستخۆشی لە زانكۆكانی هەرێم كرا كە هەڵسەنگاندن و جێەجێكردنی پڕۆژەكە لە ماوەی ساڵ و نیوی ڕابردوودا بە ( باش) هەڵسەنگاندنی بۆ كراوە. هەروەها بە دواداچوون كرا بۆ ستراتیجیەتی نێودەوڵەتی زانكۆكانی هەرێم كە دەبێتە شاڕێی كاركردنیان بۆ چوار ساڵی ئایندە.

شایانی باسە جگە لە زانكۆی پۆلیتەكینكی سلێمانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و دەستەی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و هەشت زانكۆی تری هەرێم بەشداربوون لە وۆركشۆپەكەدا.