كۆلێجی تەكنیكی ئینفۆرماتیك خولێكی ئاستبەرز دەكاتەوە

  • ته‌مموز 13, 2019
  • 236 Views
كۆلێجی تەكنیكی ئینفۆرماتیك خولێكی ئاستبەرز دەكاتەوە

كۆلێجی تەكنیكی ئینفۆرماتیكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی خولێك لە ئاستێكی بەرز بۆ بابەتەكانی (Programming Fundamentals ، OOP ، Data structure) دەكاتەوە.

بەشێوەی پارالێل بۆ مامۆستایانی پراكتیك و خوێندكارانی هەرسێ بەشی ( تەكنەلۆجیای زانیاری ، تەكنەلۆجیای داتابەیس ، تۆرەكانی كۆمپیوتەر )ی كۆلێجی تەكنیكی ئینفۆرماتیك دەبێت.
خولەكە بێبەرامبەرە و بۆ ماوەی سێ هەفتە دەبێت، رۆژی دووشەممە ٢٠١٩/٧/١٥ ناو دەنوسرێت و خولەكە دەستپێدەكات، ڕۆژانە (٩)ی سەرلەبەیانی بۆ (١) ی پاش نیوەڕۆ دەبێت.
شوێن / ناوەندی كۆمپیوتەری لە كۆلێجی تەكنیكی ئینفۆرماتیك لە كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی.
تێبینی/ ژمارەی رۆژەكانی خولەكە لە هەفتەدا دواتر لەسەر ژمارەی بەشداربووان دیاری دەكرێت.