زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌زموونێكی زانستی ئه‌نجام ده‌دات

  • ته‌مموز 17, 2019
  • 436 Views
زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌زموونێكی زانستی ئه‌نجام ده‌دات

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی چوار شه‌ممه‌ (2019/7/17) گفتووگۆی خوێندكاری خوێندنی دبلۆمی باڵای دوو ساڵه‌ی پیشه‌یی بۆ خوێندكار (خالد صالح خزر ) له‌ بواری ته‌ندروستی كۆمه‌ڵ ئه‌نجامدرا.

كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانیە هاوشێوه‌ی كۆلێجه‌ پزیشكییه‌كانی تری زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان له‌م هه‌نگاوه‌ زانستییه‌شدا سه‌ركه‌وتوو بوو.

گفتوگۆكە بەئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایان و خوێندكاران و كەسوكاری خوێندكاری ناوبراو لە هۆڵی سیمیناری كەمپی كۆلیجە تەكنیكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەڕێوەچوو.