پ.د.مایكڵ: زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە ئاستێكی بەرزدایە

  • ته‌مموز 22, 2019
  • 253 Views
پ.د.مایكڵ: زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە ئاستێكی بەرزدایە

نوێنەری زانكۆی ئیندیانای ئەمریكا سەردانی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كرد و سەرسامی خۆی بە ئاست بەرزی تاقیگەكان دەربڕی.

رۆژی دووشەممە 2019/7/22 لە سەردانێكی مەیدانیدا (پ.د.مایكڵ) نوێنەری زانكۆی ئیندیانای ئەمریكا سەردانی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كرد و لە نزیكەوە چاوی كەوت راگری كۆلێج و تاووتوێی چەند باسێكی زانستیان كرد، پاشان تاقیگەكانی كۆلێجەكەی بەسەركردەوە و سەرسامی خۆی بە ئاستی بەرزی تاقیگەكان پیشاندا.

شایەنی باسە پرۆفیسۆری ناوبراو یەكێكە لە قسەكەرەكانی سێیەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی كە بڕیارە رۆژی سێشەممە 2019/7/23 لە شاری پزیشكی فارووق لە سلێمانی ئەنجام بدرێت.