خولێكی بەهێزكردن دەكرێتەوە

  • ته‌مموز 27, 2019
  • 350 Views
خولێكی بەهێزكردن دەكرێتەوە

لەپێناو بەهێزكردنی ئاستی زانستی خوێندكاران و ئاشناكردنیان بە پرۆگرامەكانی Information Technology , Microsoft word , Microsoft Excel ، پەیمانگەی زانستی کۆمپیووتەر ، بەشی تەكنەلۆجیای زانیاری سەربەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی خولێک دەکاتەوە .

خولەكە ماوەی چوار هەفتە دەخایەنێت و بۆ فەرمانبەرانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بێبەرامبەرە و بڕیارە لە بەرواری 2019/7/30 دەست پێبكات.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر یان ناو تۆماركردن سەردانی پەیمانگای زانستی كۆمپیبوتەر بكەن لە گەڕەكی قڕگە پشت سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی .